ڕژیمی دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران و شاڵاوی دەسبەسەرکردن هەواڵ

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیی خوازی کوردستان

لاوان وکچانی وڵات پاڕێز

هەروەک ئاگادارن زیاتر لە چەند مانگێکە ڕژیمی دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران لە کوردستان لە شاڵاوێکی کەم وێنەدا دەستی کردووە بە دەسبەسەر کردن و ڕفاندنی هاوخوێنانمان، تەنیا بەتاوانی کوردبوون. لە کەس شاراوە نییە ڕژیمی ئێران هەمووکات ترسی لە کۆمەڵانی خەڵکی ماف پەروەری کوردستان بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتداری خۆی هەبووە و هەر بۆیەش لە هیچ کردەوەیەکی دژە ئینسانی و ناجوامێرانە لەوپەڕی دوژمنایتییەوە بەرانبەر بە گەلەکەمان خۆی نەبێراوە و بەردەوام بووە لەگرتن و ئێعدامی لاوان و تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی داگیر کراومان.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان وێرای دەڕبڕینی نارەزایەتی خۆی لەهەمبەر شەپۆڵی دەستبەسەرکردنی لاوانی خوێن گەرمی کوردستانی داگیر کراومان داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئوروپا و هەموو وڵاتانی دێموکرات و مرۆڤ دۆست دەکەین دەنگ هەڵبڕن و رێگر بن لە کردەوەکانی ڕژیم بەرانبەر بە گەلەکەمان و لەلایەکی تریش داوا لەهەموو چین وتوێژەکانی کوردستان دەکەین زیاتر لە جاران ئاگادار و وریای چالاکی و تێکۆشانییان بن و هەرچۆنێک بۆیان دەلوێت بیانوو نەدەنە دەست ڕژیمەوە بۆ دەستبەسەر کردنیان.

مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران

سەرکەوێ خەباتی نەتەوەییمان لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان

دەفتەری سیاسی

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین