بریاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی کۆنگرەی پێنجەمی پارتیەوە هەواڵ

دۆستان، هاوبیران و ئەندامانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان!
پارتی سەربەخۆیی کوردستان بڕیار بوو لە ڕۆژەکانی12،13/06/2021 پێنجەمین کۆنگرەی خۆی بگرێت، لەو پێوەندیەدا چەندین پەیاممان لە لایەن پارتە سیاسیە کوردستانیەکانەوە پێگەیشتووە کە جێگای ڕێز و پێزانینە و پڕبەدڵ سپاسیان دەکەین . 
لێرەوە  ئێوە خۆشەویستان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی چەند پرسێکی ناوخۆیی و هەروەها گیر و گرفتی تەکنیکی، ئەنجومەنی ناوەندی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 09/06/2021 یدا بە زۆرینەی دەنگ بریاری دا بۆ ماوەیەکی کورت کۆنگرە دوا بخات.
 هیوادارین لەو ماوە کورتدا ئەنجومەنی ناوەند لە کۆبوونەوەکانیدا پرسەکان یەکلایی بکاتەوە و چارەسەری کێشە تەکنیکیەکانی بکات و هەروەها ڕۆژی بەستنی کۆنگرە دیاری بکات .

ئەنجومەنی ناوەندی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
09/06/2021
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین