پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەبارەت بە لە سێدارەدانی ٤ ڕۆڵەی کرد پەیام و بڵاوکراوەکان

نەنگ و نەفرەت بۆ ڕژێمی جمهوری ئیسلامیی ئێران.

وەک ڕاگەیاندراوە جارێکی دیکە ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٠١/٢٠٢٤ چوار کوڕە کوردی زیندانیی ژێردەسەڵاتی نەویستەی پەڕپووتی ئێران، گیانیان لێ ئەستێندرا و کەوتنە پاڵ دەستەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد وکوردستان . هەزار سڵاو لەگیان و ڕێگای پاک و پیرۆزیان.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی ئەو کردەوە قیزەونانە ئەو دەستە تازە شەهیدە وەک پەیامهێنەری سەرەتای مەرگی گورگی هار چاولێدەکات و
کۆڕی ئەو تازە شەهیدانە مزگێنی سەرکەوتنی گەل و نیشتمانمان لەبەهاری نوێی ڕزگاریدا بەگوێمان دادەدا و
لە شوێنەواری پیرۆز و بەرحەقیان، گوڕوتینی نەسرەوتن تا سەرکەوتنمان بۆ دەڵێنەوە.

ڕەوانیان شاد وسەری کوردەواری و بنەماڵەیان خۆش.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان  
٢٠٢٤/٠١/٢٩

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین