پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەبارەت بە هێرشی موشەکی سپای پاسداران بۆ سەر هەولێر

هاونیشتمانیانی خۆشەویست !
هەر وەک ئاگادارن سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئەم مانگە هێرشی مووشەکی کردە سەرشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
لەو هێرشە تیرۆریستییەدا چوار کەس لە خەڵکی سڤیل و بێ تاوانی هەولێر بوونە قوربانی وچەند کەسێکیش بریندار بوون وخەسارێکی زۆری گیانی و ماڵی لێکەوتۆتەوە.
 پارتی سەربەخۆیی کوردستان، وێڕای مەحکووم کردنی ئەو جنایەتە، خەم و پەژارە و سەرەخۆشی وهاودەردی خۆی بۆ بنەماڵە وکەس و کاری کۆست کەوتووەکان ڕادەگەیەنێ وهیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت .
هاوکات داواکارە لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە پەیوەندییەکانی ڕامیاری و ئابووری خۆیاندا لەگەڵ رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بێنەوە.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان  
2024/01/17
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین