هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین

ئیبراهیم ئەحمەد

داگیرکەری دڵ پڕ لە قین 
دڕندەی بێ ویژدان و دین 
گەر قەندیل و ئاگـری و شیرین 
یەکسان کەی لەگەڵ رووی زەمین 
ناتوانی واکەی کورد نەبین 
هەر کورد بوین و هـەر کورد ئەبین 
لە پێش ئاگر پەرستی دا 
لە پێش موسـوڵمانێتی دا 
لە دیلی و لە سەربەستی دا 
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین 
نە عەرەبم نە ئێرانیم نە تورکێکی شاخستانیم 
نەك من هەر خۆم مێژووش ئەڵێ 
کە کوردم و کوردستانیم 
نە نەنگی یە و نە پیاوەتی 
جیاوازی نەتەوایەتی 
بڕیارە و مێژوو داویەتی 
کە کورد بین و هەر کورد ئەبین 
گەلان هەموو برای منن 
هەر زۆردارانم دوژمنن 
خەبات و چاڵاکی ئەوان 
بۆ من هیوایە و پشتیوان 
وورە و پەندیان لێ وەردەگرم 
هاو خەباتیانم تا دەمرم 
داوای وڵاتی کەس ناکەم 
پەنجە بۆ مافی کەس نابەم 
بۆ مافی گەل و خاکەکەم 
هەتا ماوم خەبات ئەکەم 
نیازی خەباتمان شەڕ نیە 
دەست خستنەوەی ئازادیە 
بەڵام کە نرخی ئازادی 
مردن بێ ئەمرین لە پێناوی 

ئیبراهیم ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین