پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی جێژنی کریسمەس و ساڵی نوێی میلادی ٢٠٢٣

مەسیحیانی جیهان و کوردستان،پیرۆزبێت جێژنی کریسمەس و ساڵی نوێ لێتان.

خۆمان بە بەختەوەر دەزانین کەگەرمترین پیرۆزبایی خۆمان بە بۆنەی جێژنی کریسمەس واتە جێژنی پیرۆزی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح و هاتنی ساڵی نوێی میلادی ٢٠٢٣ لە هەموو خەڵکی جیهان بە گشتی و پەیڕەوانی ئایینی مەسیح بە تایبەتی ئاراستە بکەین.

جێژنی کریسمەس جێژنێکی زۆر پیرۆز و گەورەیە و هەموو خەڵکی جیهان و بەتایبەتی مەسیحیەکان ئەم جێژنە بە شکۆیەکی زۆرەوە لە رێز لێدوەگرن، لەبەر ئەوەی هەم جێژنی لە دایکبوونی عیسای مەسیحە و هەمیش نزیک بوونەوەیە لە ساڵێکی نوێی میلادی. خەڵکان لەم رۆژەدا شادن و بەگەرمی ئەمڕۆژە لە یەکتر پیرۆز دەکەن.

هاوکات دەگەڵ پیرۆز کردنی ئەم جێژنە پیرۆز و مەزنە داواکارین لە خەڵکی جیهان بە گشتی و مەسیحیەکان بە تایبەتی کە پشتیوانی ڕاپەرینی ژینای کوردستان بن بۆ ڕوخاندنی دڕانەترین و بێماناترین رژێمی ئیسلامی جیهان واتە رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.

هیوادارین ساڵی نوێی میلادی ساڵی دەرکەوتنی خۆری رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان و هەروەها ساڵی کۆتایی زۆرداری و کوشتن و بێ عەداڵەتی بێت لە جیهاندا. 

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

۲۳_۱۲_۲٠۲۲

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین