پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەردانی بارەگای پارتی دێموکراتی کوردستانی سوریە (الپارتی )یان کرد هەواڵ

ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی هەشتی ڕەزبەری 2720ی کوردی بەرانبەر 29.09.2020ی زایینی ، کاک هێما سۆفی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان هاوڕێ لە گەل خاتوو ئەسرین محمد زادە ئەندامی دەفتەری سیاسی پارتیمان سەردانی بارەگای پارتی دێموکراتی کوردستانی سوریە (الپارتی )یان کرد ولە لایەن هەر یەکە لە بەڕێزان عبدالرحمان حبش ئەندامی دەفتەری سیاسی و ابو علی بکراس ئەندامی کومیتەی ناوەندی و عبدوالقادر محو ئەندامی پەیوەندییەکانی الپارتی پێشوازیان لێ کرا. لەو دیدارە هاورێ هێما سۆفی بەپرسی پەیوەندییەکانی پارتیمان وێرای سپاس و خۆشحاڵی لە پێشوازی گەرمی خانەخوێ ئاماژەی بە خەبات وسیاسەتی پارتی سەربخۆیی کوردستان کرد و هەروەها تیشکی خستە سەر یەکریزی ویەکگوتاری نەتەوەیی لە هەموو بەشەکانی کوردستان ،،، لە و لاشەوە لە درێژەی باس و ڕاگۆڕینەوەکاندا بەڕێز عبالرحمان حبش باسی رەوشی رۆژئاوای کوردستان و چۆنیەتی کارکردن و سیاسەتەکانی الپارتی کرد و بەڕێزیشیان جەختیان لە سەر کۆدەنگی و کاری وهاوبەش وهاوئاهەنگی ئەحزابی هەموو بەشەکانی کوردستان کردەوە و پێ وابوو ئەم شێوەکۆبوونەوانە پێویستە بۆ لێک نزیک بوونەوە و دروست کردنی یەکدەنگی و یەکڕیزی ماڵی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان. لە کۆتایی دا هەر دوولایەن وێرای دەڕبڕینی خۆشحاڵی خۆیان پێداگرییان لەسەر پتەو تر کردنی پەیوەندییەکان و سەردان و هاوئاهەنگی زیاتر کردەوە.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین