کۆمیتەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ولاتی بلژیک دژی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا هەواڵ

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 16.06.2021 کۆمیتەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە هاوکاری بەشیک لە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆ پیشاندانێکیان بۆ لە قاودانی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پەردە هەڵماڵین لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی کۆماری پەت و سێدارە و جەخت کردنەوە لە سەر "نا "بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێک خست ، بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان چالاکانە بەشداری و بەڕیوەبەری بەشیک لە خۆ پیشاندانەکەیان کرد .
خۆپیشاندانەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد و بە درەشمی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران درێژەی پێدرا. لە خۆپیشاندانەکەدا بەرپرسی کۆمیتەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە وڵاتی بلژیک کاک زانی سۆفی چەند وتەیەکی جوانی پێشکەش بە بەشداران کرد و جەختی لە یەکیەتی و یەکڕیزی ناوماڵی کورد کردەوە. هەروەها بەیەننامەی پاری سەربەخۆیی کوردستانی بەبۆنەی شانۆی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامیەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

 

 


 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین