دیدار لەگەڵ دوکتور دلاوەر علائەدین سەرۆکی سەنتەری لێکۆلینەوە ستراتژی هەواڵ

بەناوی کوردستانی گەورە

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 11/16/202 هاوڕێ هێما سۆفی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان ،هاوڕێ لەگەڵ هاوڕێ ئەسرین محمد زادە ئەندامی دەفتەری سیاسی پاریتمان لە گەڵ بەڕێز کاک خەلیل نادری وتە بێژی پارتی ئازادیی کوردستان ،دیدارێکی هاوبەشیان لەگەڵ بەڕێز دوکتور دلاوەر علائەدین سەرۆکی سەنتەری لێکۆلینەوە ستراتژی میری کرد...

لەو چاوپێکەوتنەدا بارودۆخی سیاسی ڕۆهەڵاتی کوردستان هاتە بەر باس و پاشان لە لایەن کاک خەلیل نادری وتە بێژی پارتی ئازادیی کوردستان وهاوڕێ هێما سۆفی بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتیمان ودوکتور دلاوەر سەرۆکی سەنتەری میری باس لە دۆحی تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێنانە گۆڕێی چەند پێشنیاز و تەوەری گرینگ بە هاودەنگی هەر سێک لایەن دیدارەکە کۆتایی پێهات. شایانی باسە سەنتەری میری ناوەندێکی لێکۆڵینەوە وستراتژییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و لە ئاست وڵاتی عێراق چەندجار لە توێژینەوەکانی خۆێدا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە،،،سەنتەری میری لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵی کاریگەر وسەرەکی هەبووەلە پێکهێنانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین