جێژنی کریسمەس لە هەموو کریستیانەکانی جیهان پیرۆز هەواڵ

جێژنی کریسمەس لە هەموو کریستیانەکانی جیهان پیرۆز و سەرساڵی نوێی زایینی لە هەموولایەک پیرۆز. بەو هیوایە ئەمساڵ نەتەوەی ئێمەش لەگەڵ باقی نەتەوەکانی سەر ئەم گۆی زەویە لە بەڵای گشتگری کرۆنا بەدوور بێت و ساڵی نوێ ساڵی یەکڕێزی نەتەوەیی و دوورکەوتنەوە لە نەهامەتی پرشوبڵاوی و ساڵی نزیکبوونەوە لە ئامانجە نەتەوەییەکانمان ساڵی زاڵبوون بە سەر کەند و کۆسپەکانی سەر ڕێی خەباتی هاوبەشمان لە پێناو ڕزگاری یەکجاریدا بێت.

بەو هیوایە ئەم ساڵ خێر و خۆشی میوانی ماڵی هەموو تاکێکی کورد و یەکیەتی نەتەوەیی میوانی دۆزی خەباتە سەربەخۆیی خوازەکەمان بێت و بەرگی کردار بکەین بەبەر دروشمەکامناندا.

سەرکەوێ خەبات لە پێناو ڕزگاری یەکجاری و سەربەخۆیی کوردستان .

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین