پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە هەولێر سەردانی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد هەواڵ

ئەورۆ نوێنەرایەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە هەولێر بە فەرمی سەردانی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد

ئەورۆ 26/1/2021 هاوڕێ هێما سۆفی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان هاورێ لەگەڵ خاتوو ئەسرین محمد زادە ئەندامی دەفتەری سیاسی پارتیمان لە هەولێر سەردانی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد کە لە لایەن بەڕێز کاک محمد ساڵح قادری بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدکا و کاک جەلال رەوانگەرد بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .

سەرەتای دانیشتن و چاو پێکەوتنەکە بەوتەکانی بەرێز کاک محمد ساڵح قادری دەستی پێکر و وێرای بەخێر هاتن کردنی وەفدەی پارتی سەربەخۆیی ، خۆشحاڵی خۆیان لەم دیدار وچاوبێکەوتنەدادەڕبری . لەدرێژەی باسەکان دا کاک محمد ساڵح ئاماژەی بەچەند خاڵی گرینگ و سرنج راکێش و روانگەی حدکا کرد ، بەتایبەتی لەسەر پرسی نەتەوەیی و هەوڵدان بۆ یەکریزی ناو ماڵی کورد. پاشان هاورێ هێما سۆفی بەرپرسی پەیوەندییەکانی پاتی سەربەخۆیی کوردستان وێرای سپاس و پێزانین بۆ هاوخوێنانی حدکا ، پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستانی رادەستی کاک محمد ساڵح کرد و جەختی لەسەر کاری هاوبەش و لێک نزیک بوونەوەی پارتیمان وحدکا کرد و هەروەها بە ڕەچاو کردنی مێژوو و ئەزموونی حدکا و پارتی سەربەخۆیی کوردستان هەردوو لا کۆک بوون لە هەوڵدان بۆ بۆ لێک نزیک بوونەوە و دۆسایەتی پتەو و کار کردن بۆ کۆ کردنەوەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوەندی هاوکاریدا و ڕێکاری گونجاو بۆ گفتومانی گشت گیر کە زۆرینەی حیزبەکان بتوانن خۆی تێدا ببیننەوە .

لەکوتایی دا کاک محمد ساڵح قادری ئاماژەی بە هەوڵ و بۆچوونەکانی حدکا کرد لە پێناو ڕێکخستن و لێک نزیک بوونەوەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئینتمایەکی نەتەوەیی و حەول دانی زیاتر بۆ ئەم ئەرکە . هەروەها هەر دوولایەن جەختیان لەسەر بەردەوامی پەیوەندی و سەردانەکان کردەوە .

ناوندی پێوەندیەکانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین