چیرۆکی ئافراندنی ئادەم، وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە بۆ سەر زمانی کوردی سەلیم حەقیقی هونەری نەتەوەیی

باس کردن لەسەر چۆنییەتی ئافراندنی "مرۆڤ" دەکرێ بە دوو ڕەهەنددا شرۆڤە بکرێ، لایەنی زانستی و لایەنی ئایینی. هەموومان دەزانین ئەم دوو ڕوانینە دژوازیان لەگەڵ یەکتر هەیە و هەرکامیان شێوازی خۆیان هەیە بۆ وڵام دانەوەی ئەو پرسیارە جەوهەرییانەی ئافراندن کە بە درێژایی مێژوو مێشکی بیرمەندانی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە. ئەوەی لێرەدا مەبەستی ئێمەیە و وەرمگێڕاویتەوە سەر زمانی کوردی، لایەنی ئایینی(ئیسلامی) چۆنیەتی خوڵقاندنی مرۆڤە و لە سەرچاوەیەکی جێ باوەڕ و متمانە وەرگیراوە کە ئەویش بە کتێبی پیرۆزی ئیسلام(قورئان) وێنەی لێ هێناویتەوە و بە زمانێکی جوان و شیرن نووسراویتەوە.
منیش لەسەر داوای چەند ماموستایەکی ئایینی خۆشەویست کە پێیان وابووە دەتوانم بەشێوەیەک پەخشانی کوردی دایڕێژمەوە، باسی ئافراندنی ئادەم وه‌رگێڕدراو له‌ "مرصاد العباد من المبد الی المعاد، امام نجم الدین رازی(عبداللە بن محمد نجم رازی)" بە خوێندنەوەیەکی نوێ لە "د.محمدامین ریاحی"، وەک جۆرێک پەخشان وەرگێڕایەوە. هیوادارم بە دڵی ئەو ماموستا خۆشەویستانە و سەرجەم بڕوادارانی ئایینی ئیسلام بێ

بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://1drv.ms/b/s!Ajue8aYoeaC9oA50DyQNjvjxNP1N

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین