دەربارەی ئێمە
پارتی سەربەخۆیی کوردستان تەشکیلاتیەکی سیاسیەرچەشکینی بەرەی یەکگرتوی دێمۆکراتی کوردستانە.
بەرەی یەکگرتوی دێموکراتی کوردستان، ساڵی ۱۹۸۸ بە هیممەتی گشتە خەلکێکی تێکۆشەری کورد لە ناوخۆ و لە دەروەی وڵات، بە بانگەوازی "کورد یەک نەتەوە و کوردستان یەک ولاتە" دامەزرا. پاش دوو ساڵ خەبات و تێکۆشان لە ساڵی ۱۹۹٠ لە یەکەم کۆنگرە دا بەرەی یەکگرتوی دیموکراتی کوردستان ناوی گۆردرا بۆ پارتی سەربەخۆیی کوردستان.
پارتی سەربەخویی کوردستان، هەرلەسەر رەچەڵەکی "کورد یەک نەتەوە و کوردستان یەک ولاتە" درێژەی بە خەبات و تێکۆشانی بەرهەقی خۆی داوە. هەموو ئەو کەسانەی کە بڕوای تەواویان بە رزگاری و سەربەخۆیی یەکجاری کوردستان هەیە دەتوانن بێنە ناو ریزەکانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بۆ کوردستانێکی رزگار و سەربەخۆ تێبکۆشن.
کورد یەک نەتەوە و کوردستان یەک ولاتە.