پیرۆز بێت دووی ڕێبەندان،یادی ٧٩ هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان پەیام و بڵاوکراوەکان

‎هاونیشتیمانیانی هێژا، خەڵکی خەباتکار و سەربەخۆیی خوازی کوردستان!

‎ دووی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان گرینگترین رووداوی مێژوی خەڵکی کوردستانە. ڕۆژی دووی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ـی هەتاوی خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی نەتەوەی کوردە کە بوو بە رێبازێکی زیندوو بۆ خەباتکارانی هەر چواربەشەکەی کوردستان. کۆماری کوردستان توانی ناسیونالیزم و نیشتمان پەروەری بکات  بە ڕەمزی نەتەوەیی بۆ گەیشتن بە ویست و داخوازاییەکانی خەڵکی کوردستان. بۆیە ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ڕۆژی دووی ڕێبەندان وەک ڕۆژێکی پڕشنگدار لە مێژووی خەباتی گەلی کورد هەردەم بە گەورەیی و پیرۆزییەکی تایبەت یادی دەکرێتەوە و ڕێزی لێ دەگیرێ.

جیاوازی ئەو ڕۆژە لەگەڵ دەیان ڕۆژی پڕ شانازی دیکەی مێژوویی کە لە بست بە بستی خاکی پاکی کوردستان بە خوێن و شەهامەتی ڕۆڵەکانی کورد و پیشمەرگە گیانبازەکان لە مەیدانی خەباتی چەکدارانە و بزاڤی مەدەنی تۆمار کراوە لەوەدایە کە، کورد لەو ڕۆژەدا لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بە پێشاندانی سان و ڕێژەی پیشمەرگەکان لەبەرامبەر پیشەوای نەمرمان "قازی محەممەد" یەکەم حکومەتی دێموکراتیکی کوردی دامەزارند و ئێمەش وەک هەموو گەلێکی سەربەست بە ماف و ویستی سیاسی خۆمان گەیشتین. لەم ڕۆژەدا ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک ئاخێزگەی بیری ناسیونالیستی توانی بە کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکان و ژیری و وریایی کەسایەتییە هەڵبژاردە وبلیمەتەکان خۆی، بە مەبەستی وەدی هاتنی ئاواتی مەزنی کوردان حکومەتێک پێک بێنیت کە هەم کوردانی پارچەکانی دیکەش توانیان خۆیان تێدا ببینەوە هەمیش بوو بە هێما و سیمبولی بەرخودان و خەبات و تێکۆشانی نەتەوەی کورد.

دامەزرانی کۆماری کوردستان لەو ڕۆژەدا، نەک هەر توانی کورد زیاتر لە جاران بە هەموو دنیا بناسێنێ بەڵکوو بووە هۆی دانانی چەندین هێمای مەزن کە هەتاهەتایە کورد شانازیان پێوە دەکات و ڕێزیان لێ دەگرێ کە بریتین لە؛ ئاڵا، هێزی پێشمەرگە و سروودی نەتەوایەتی. ئەم سێ ‌هێمایە هەتا ئێستاش هەر وەک سێ کۆڵەکەی شوناس و بیری نیشتمانی و رەوتە ڕەسەنەکانی کورد سەیر دەکرێن.

هاونیشتیمانیانی ئازیز!

‎ئەم ساڵ لە کاتێکدا یادی دووی ڕێبەندان ڕێز دەگرین کە دوونیا بەگشتی و ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەی توشی ئالوزیەکی زۆر بووە و ڕەنگە ئەو ئاڵۆزیانە ویستی دووبارە داڕشتنەوەی نەخشە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بکات. ئێران ئیتر ناتوانی قەیرانەکانی دەرەوەی کۆنترۆل بکات. ‎ئیلیتی ئیران توشی ناکۆکی بوون لە سەر ئیدارەی ناوخۆیی و چۆنیەتی تەعامل دەگەل ئەمریکا و رۆژئاوا. رژیم رەنگە هەست بەوە بکات کە نیازی رووخاندنی لە رێگە چەک و شەرەوە لاوازە. بۆیە هەوڵدەدات وەزعی ناوخۆی ئێران، بە تایبەتی کوردستان بە توندترین شیوە کۆنترۆل بکات بۆ پێشگیری لە گڕ گرتنەوەی شۆرشی ژینا.

‎فشاری دەرەوە و گورزەکانی ئیسرائیل تواناکانی کۆماری ئیسلامی بۆ بەربەرەکانی زۆر کەم کردۆتەوە. ئیران یان دەبی مل بدات بۆ خواستەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا یان ڕێگای شەر هەڵبژێرێ. ‎رێکەوتن دەگەل ئەمریکا یانی  ئیمتیازدان و ئیمتیاز دانیش یانی ئاڵوگۆری ناسنامەیی کۆماری ئیسلامی. ‎هەموی ئەو ئاڵوگۆرانە کاریگەر دەبن لە سەر وەزعی کوردستان.

  ‎بۆ دووبارە روودانەوەی دووی‎ ڕێبەندان پێویستە رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان بۆ بەرگری لە نیشتمان و دەستەبەر کردنی ئاواتی شەهیدان یەکگرتوتر و ئاکتیوتر لە هەمیشە بێنە  مەیدان، خۆیان رێکبخەن و ویستەکانیان گەڵالە بکەن و یەکدەنگ و یەک هەڵوێست ستراتیژی تۆکمەی بەرگری دارێژن.

بەرز و پیرۆز بێت یادی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

٢٠/١/٢٠٢٥


  •  

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین