پیرۆز بێت ٨ ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان پەیام و بڵاوکراوەکان

پیرۆز بێت هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان

بە بۆنەی هاتنی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستە ژنانی جیهان بە گشتی و ژنانی بوێر و خەباتکاری نەتەوە و نیشتیمانەکەمان بە تایبەتی دەکەین.

هەشتی مارس هێمایە بۆ بیرکردنەوە لە خەباتی بێووچانی ژنان بۆ بەرهەم هێنانی کۆمەڵگایەکی دادوەر و بەدەستهێنانی مافە مرۆییەکانیان.

ژنانی کوردستان ڕۆڵێکی گرینگ و بەرچاویان لە خەباتی رزگاریخوازی نیشتمان گێڕاوە و هەروەها بەشێکی گرینگ و ناوازەیان لە پەرەسەندنی کولتوری کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی خێزان هەبووە و هەیە.

سەرەڕای خەباتی بێووچان و قووربانیدانی زۆر بۆ کۆمەڵگایەکی دادپەروەر، ئیستاش ژنانی کوردستان بە مافە مرۆییەکانیان نەگەیشتوون و ڕۆژانە دەبینین و دەووترێ کە ژنان دەبنە قووربانی سیستەمی نادادپەوەری و نابەرابەر لە کۆمەڵگادا. پارتی سەربەخۆیی کوردستان باوەڕی وایە کە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی یاسایی کە تێیدا مافی ژن و پیاو وەک یەک پارێزراو بیت تەنیا بە بەشداری هەمووان بە یەکەوە دەکرێت. بێ پارێزگاری و پاراستنی مافی بەرابەری ژن و پیا ناتوانری کۆمەڵگایەکی تەندروست بە ووجوود بێت.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەم ڕۆژەدا، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ خەباتی دادپەروەر و دابینکردنی مافە مرۆییەکانی ژنان و کۆمەڵگایەکی هاوشان ڕادەگەیەنێ و تێدەکۆشی بۆ بەرزکردنەوەی ژیان و شوێنی ژنان لە کۆمەڵگادا.
سەرکەوتوو بێت خەبات و تێکۆشان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی بە دوور لە نابەرابەری و توندوتیژی دژی ژنان

پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی ژنان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٠٢٥٧|٠٣|٠٤
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین