هەڵوێستی پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەبارەت بە شەری نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پەیام و بڵاوکراوەکان

تا ڕۆڵەی کورد بە گوللەی هاوسەنگەرەکەی بکوژرێت، داگیرکەر دەرفەتی لە بەر دەستدایە کە بەسەرماندا زاڵ بێت.
هاونیشتیمانیانی خۆشەویست
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ کارەساتێکی دیکە بەرۆکی خەباتی رزگاریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرت.

بەپێی هەواڵی سۆشیالمێدیا ئەمڕۆ پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دوای کەمتر لە یەک ساڵ لە تێکەڵبوونەوەیان سەنگەریان لە یەکتر گرت و  لە ئاکامدا چەند کەس کوژراون و چەند کەسیش بریندار بوون.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان وێڕای زۆر بە توندی ئیدانەکردنی ئەو کارەساتە ، داوا لە کۆمەڵگای کوردەواری و خەمخۆرانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان دەکات کە هەر چی زووتر هەم بە ئیدانەکردنی ئەم کردەوە شەرمێونانە و هەم بە هەر شێوەیەکی دیکەی مومکین بێنە سەرخەت و نەهێڵن ئەم کارەساتە پەرەبستێنێ.

ئەم کارەساتە جەرگ هەژێنە جگە لە دڵخۆشکردنی داگیرکەران و نەیارانی جوڵانەوەی رزگاریخوازی کوردستان هیچ بەرهەمێکی دیکەی نییە.
شەڕی نێوان دوو لایەنی کۆمەڵە نیشانەی نەزانم کاری هەر دوو لایەنی کۆمەڵەکانە. شەرم و شوورەییە کە ئەم کارەساتە لەکات و ساتێکدا روو دەدات کە هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵات لە هەموو کاتێک زیادتر پێویستیان بە هاوهەڵوێستی و هاوخەباتی یەکتر هەیە.
ئەم کارەساتە بێرێزیە بە جوڵانەوەی ژینا و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان.
با چیتر نەبینە چقڵی نێو چاوی خۆمان و هەرچی زووترە پێشی تەشەنەکردنی ئەم کارەساتە بگیرێت.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان ئامادەیە بۆ هەر چەشنە هاوکاریەک لە پێناو هێوەر کردنەوەی بارودۆخەکە دا.

سەرکردایەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان ۲٠۲۳/٠٦/۲۲
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین