سیاسەتی ئێمە
بیر و بۆچوون و سیاسەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەبارەت بە کۆمەلگەی کوردەواری لە ڕووی سیاسی، کۆمەلایەتی، ئابووری، حقوقی وە تەشکیلاتیەوە لەژێر ناوی مانیفێستی رزگاریی پەسندوبڵاو کراوەتەوە.
پرینسیپە گشتی و بەرچاوەکانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بریتین لە:
۱. کوردستان وڵاتێکی داگیرکراو و کۆڵۆنیە، لەبەینی تورکیە ،ئێران، ئێراق و سوریە دا دابەشکراوە.
۲. گەشەو نەشەی کۆمەلی دواخراوی کورد و کوردستان لە پەیوەندی دایە دەگەڵ رزگاری و بوونی کوردستانێکی سەربەخۆ. خەبات لە کوردستان دا خەباتێکی رزگاریخوازی یەکجاریە و ناکۆکی سەرەکی، ناکۆکی بەینی نەتەوەی ژێردەستەی کورد و داگیرکەرانی کوردستانە.
۳. کێشە و مەسەلەی نەتەوەیی کورد لەرێگای بزوتنەوەی دێمۆکراتیکی نێو وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستانەوە چارەسەر ناکرێ.
٤. چارەسەری ناکۆکیی سەرەکی لە رێگای راماڵینی دەسەڵاتی داگیرکاری وسەرفەرازیی سیاسی بۆ نەتەوەی کورد و کوردستان مەیسەر دەبێ.
٥. بۆ زانیاری زیادتر لەمەر فکر و بۆچوون و سیاسەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە پەیوەندی دەگەڵ دوونیای دەرەوە و شێوەی بەرێوەبەری وڵاتی سەربەخۆی کوردستان بروانە مانیفێستی رزگاری پارتی سەربەخۆیی کوردستان.