هاواری مامۆستا هەژار لە دونیا سەبارەت بە زمانی کوردی
لەکتێبی هەژارلەلوتکەدا، وەرگیراوە
من هاوارێکی کە دەیکەم لە ئه هلی دونیا پیموایە هەربۆقازانجی دەولەمەند بوونی ئەدەب و فولکلۆر یان، یاریدەی ئەو میللەتە کوردە بکەن. تەنیا رێگەی ئەوە هەبێ بەزمانی دایک وبابی خۆی بخوێنێ، ئێمە بەدزیەوە زمان دەدزینەوە، لە ئەشکەوتان دەخوینین. هەرئەوەندە ناڵێم ئینسانییەت چونکە بە ئەندازەیەکمان هاوار لە ئینسانییەت کردوە و جوابیان نەداوینەوە کە بە کوللی ئینسان مەئیوس دەبێ، بەڵان هاوار لەوەندە دەکەین، بۆدەوڵمەند کردنی ئەدەبێکی زۆر گەورە و فولکلوریکی زۆر گەورە بۆ ئەوەکە ئێمەش بزانین چەپکەگوڵی خۆمان دەدەین بەئەدەبیاتی جیهان، بۆ ئەوەندە هاوارێکمان بۆ بکەن. ئەوهەقە کەمە مەشروحە کە ئازادی زمان بدرێ بەمیللەتی کورد. و ئەوەش راستی دەڵێم میللەتی کورد ئەلحانی مندالی بەچوارپێنج زمانی پێدە خوێندری، دەبێ بەروسی وئەرمەنی بخوێنی، دەبی بەفارسی بخوێنێ، دەبێ بەعەرەبی بخوێنێ. تەنیا رێگەی نیە کوردیەکەی خۆی گەشە پی بدا. ئەگەر دەبیسینەوە لەچەند جێیەک ئازادی خویندنی کوردی هەیە تا سەفی پێنجی ئیبتیدایی، لەپاشان هەقی نیە،دەبێ ئەمە هەرچی هەمانە دەبێ لەزمانی بێگانەیەوە تەرجەمەکەی بکەین، حەرف بە حەرف جاپێی بڵیین کوردی، دەمانتوێننەوە.
ئەو هاوارەی من حەزدەکەم بەگویی دونیا بگاو حەز دەکەم بۆ ئەوە کە مەجال ببێ میللەتی کوردیش گوڵی خۆی و چەپکەگوڵی خۆی لەسەر سەوەتەی ئەدەبییاتی جیهان دابنێ. ئەوانە هاوارێکی ئاوامان بۆ بکەن.
بۆشێعریش ئەوەندەی فکر دەکەمەوە وا بەموناسیب دەبینم. ئەوحیکایەتەش بگێرمەوە، کەساڵی ١٩٥٧ خۆم بۆهاوارێک بۆ میللەتی کورد خۆم لەدەسک نا بگەمە، مۆسکۆ. لە شامەوە بەسواڵ وسەدەقە پارەم پەیدا کرد. ئەمما خۆم گەیاندە چکوسڵەواکیا لەوەیوە پیاوانی ناڵێم، بڵێم کوردیش و عەرەبیش، هەرلەبەرئەوەندە رێگای هاوارەکەم نەبێ وایان کرد کە دەرم کەن، لەوێوە بە مەقتوحی گەیشتمەوە ئاڵمانیا بە بێ نان وئاو، بەزۆر پەریشانی لەشاری پۆتێزبێرگ،بادپوتیزبێرگ مابوومەوە.
لەسەرچۆمی راین رۆژێکی گریانم هات، فکرم لەحاڵی خۆم دەکردەوە، پارچە شێعرێکی چکۆلەم نووسیوە ئەوەتان بۆبخوینمەوە،ئەگەرئیجازەهەبێ.
لەسەرچۆمی رایین لەرۆژگارێ جارێ
تکا ئەشکی ئاوارەکوردێ هەژارێ
بەسەریاخوڕی کوێندەری ئەی تکەی سوێر
ئەتۆوئێرە چی دەنکە فرمێسکی بێ خێر
وتی ئاوی چاوی کوڕی کوردستانم
لەدەجلەو فورات رایە ناو و نیشانم
لەزێڕینە رودو تەتاهو سەلامێ
لە بەژنت لەچل چەشمە پێمە پەیامێ
لەسەرخۆبە ئەی رایینی شۆخ وشیرین
شتێک بووین ئەمەش گەرچی ئێستا ئەسیرین
هەرچەند دیل وبێ چارەشە نیشتیماانم
ببەخشە لەجێ تۆی بەخۆشتر دەزانم
چ کە ڵوە وچ سیروان وئاوێزەرۆیە
بە دیمەن هەموو شۆخ وشەنگترلەتۆیە
ئەگەر لادەچێ ئەم تەمی نەکبەتیمان
بەخاوەن دەبێ کێو وچۆم و زەویمان
لەدڕکی نەیاران بژارێکی دەکرێ
هەزارانی وەک تۆ ی شاباشی دەدرێ
بەڵێ ئاوی چاوم لەدڵ هەڵکزاوم
لەریی سەر بەخۆ بوونی کوردان رژاوم
گووتی رایین ئەی تیشک وهێزی دڵی من
وەرەباوەشم بتبەمە بەحری بێ بن
بە هاوار و دادت موحیت بشڵەژێنە
لە چەپگەردی گەردوون بەشی کورد بستێنە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment