٢٥ی نۆامبر ڕۆژی جیهنای خەبات دژ بە توند و تیژی بەرانبەر بە ژنان پەیام و بڵاوکراوەکان

بە ناوی کوردستانی گەورە

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەر و ماف پەروەری کوردستان

٢٥ی نۆامبر ڕۆژی جیهنای خەبات دژ بە توند و تیژی بەرانبەر بە ژنانە ، لەم ڕوژەدا دیکتاتۆری کۆماری دۆمەنیکەن رافائێل ترۆئیلۆ ، حوکمی ئێعدامی سێ خوشکی بنەماڵەی میراباڵ تێکۆشەری ئەو وڵاتە و هاوسەرەکانی دەرکرد لە دادگایەکی فۆرمالیتە رافائێل رایگەیاند کە کێشەی من لەم وڵاتە دووشتن خوشکانی میراباڵ و کلیسا. هەرلەو ڕۆژەدا کاتێ خوشکانی میراباڵ دەگواسترانەوە بۆ زەیندان بە سێناریۆیەکی پێش وەختە و دەستکرد بە کارەساتی پێکدادانی ماشێن گیانیان لە دەست دا.. گیان لە دەست دانی ئەو سێ خوشکە تووڕەیی کۆمەلانی خەڵک و نارەزایەتی لێکەوتەوە و لە ئاکام دا ساڵیک دواتر رژیمی دیکتاتۆری رافائێل یان رووخاند و بووە هۆی ئەوەی کە خەڵکی دۆمەنیکەن نازناوی پەپولە بەو سێ خوشکە بدەن و ببنە هێمای خۆراگری و بەرگری مێژووی مرۆڤایەتی بۆ ژنان ...

کەم نین لە کوردستان شیرە ژنانی وەک قەدەم خیر و لەیلا قاسم و بەیان و لەیلا زانا لە مێژووی خباتی ڕزگاری و نەتەوەیاتی گەلەکەمان کە ئێستا قارەمانی مێژوو و سونبولی هەموو مرۆڤێکی کوردن .

لەوم ڕۆژەدا پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە شانازییەوە مانیفیستی ڕزگاری خۆی دەکاتە لاپەڕیکی زێرین کە تێیدا ئاماژەی بە مافی ئینسانی کردووە و وەک بنەمایەک کە باوەری قوول و تێگەییشتووی پارتەکەمانە نەک مافی ژنان و رەگەزی ، بۆیە ئەو پێداهەڵکوتنە بە ویژدانەوە مافی پارتی سەربەخۆیی کوردستانە کە ئاستی هزرو دارشتنەوەی لەسەر کۆمەلی بنەما و بایەخی مرۆڤایەتی هەڵچنیەوە...

کۆمەڵانی خەڵکی ماف پەروەری کوردستان هەوڵ و تێکۆشانی ئێمە سەرەڕای خەبات بۆ ڕزگاری و وەدیهێنانی کوردستانێکی سەربەخۆ، پێگەیاندن و شۆرشێکی فکرییە لە کوردستان لەسەر بنەمای بروابوون بە مرۆڤایەتی و مرۆڤ بوون ، بۆیە داوا لە هەموو تێکۆشەران و ڕووناکبیرانی گەلەکەمان دەکەین لەوچوار چێوەیەدا کار بکەین و بیکەینە هەوێنیکی گشت گیری کۆمەڵایەتی و پەروەردەی کۆمەلگای کوردەواریمان ...

سەرکەوتوو بێ خەباتی سەربەخۆیی خوازیمان

بژی مرۆڤایەتی و مرۆڤ بوون

ئەسرین محمد زادە

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین