پێکگەیشتنامەی دۆستی نیوان کوردستان و ئازەربایجان پەیام و بڵاوکراوەکان

پێکگەیشتننامەی دۆستیی کوردستان وئازەربایجان:

بۆ مەحکەمکاریی دۆستایەتی لەنێوان دو حکومەتی کوردستان وئازەربایجان، بەرلەوەی کەموزەفەرفیروز بەمەبەستی دەستپێکی وتووێژ لەنێوان دەوڵەتی ئێران وحکومەتی ئازەربایجان، بگاتە تەورێز ، لەبەرواری ۲/۳/۱۳۲٥ پێکگەیشتننامەیەکی دۆستایەتی وهاوکاری لەنێوان هەیئەتێکی حکومەتی کوردستان وئازەربایجان بەئیمزاگەیشت.

هەیئەت و دەستەی نوێنەرایەتی کوردستان لەئیمزای پەیماننامەکەدا بریتی بون لە: پێشەوا قازی محەممەد سەرۆکی هەیئەت وئەندامان بریتی بون لە جەنابی حاجی سەید عەبدوڵای گیلانیزادە، محەممەدحوسێنخانی سەیفی قازی وەزیری جەنگ، عومەرخانی شەریفی سەرۆکی عێلی شکاک، رەشیدبەگی جیهانگیری، سەرۆکی عێلی هەرکی، زێڕۆبەگی هەرکی وقازی محەممەدی خزری نوێنەری شاری شنۆ.

هەیئەتی نوێنەرایەتی ئازەربایجان بریتی بون لە: پیشەەری، رەئیسی دەوڵەتی ئازەرببایجان،ممیرزاعەلی شەبستەری،سەرۆکی مەجلیسی گەلی ئازەربایجان، سادق پادگان ومحەممەدی بیریا،وەزیری فەرهەنگ.

لەپاش ئیمزای بڕیارنامەی گۆرین،هەیئەتێک لە نوێنەرانی کورد وئازەربایجان، بۆ وتوێژ دەگەڵ دەوڵەتی ئێران، وەرێکەوتن بۆ تاران.

 

وەرگیراو لە کتێبی :پێشەوای بێداری بەقەلەمی سەعید خانی هومایون

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین