‌هەڵەبجە لەبیر ناکەین، پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی کارەساتی هەلەبجە پەیام و بڵاوکراوەکان

هاونیشتمانانی خۆشەویست
کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و وڵاتانی جێهان

ئەمڕۆ ٣٥ سال‌ بە سەر بۆمبارانی شیمیایی شاری هەڵەبچە لە ١٦ مارسی ١٩٨٨ زایینی لە باشووری کوردستان تێپەڕ ئەبێت. لەم کردەوە دڕندانە و دژە مڕۆڤانەی ڕژیمی داگیرکەری عێراق دژ بە نەتەوەکەمان زیاتر لە پێنج هەزار کیژ و لاو و ژن و پیاوی بێ تاوانی کورد گیانیان لە دەست دا و بە هەزارانی تریش بەشێک لە جەستەیان لەدەست دا ، بریندار و بێ سەروشوێن بوون. دوای سی و پێنج ساڵ بەسەر ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە.، ئێستاش بڕینداران چاک نەبوونەتەوە و ونبووەکانی ئەو کارەساتە نەدۆزراونەتەوە و هتد....
بەم بۆنە ناخ هەژێن و نامرۆڤانەوە داواکارین ، حکومەتی هەرێم و ڕێکخراوەکانی مەدنی کوردستانی تێبکۆشن و یارمەتیدەر بن کە ناوند و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بە بە ژنوساید ناساندنی ئەم کوشتارە بەکۆمەڵەی خەڵکی کورد بە ئەرکی سەرشانی خۆیان لە حاست کارەساتە هەڵسن. 
لەم یادەوەرییە تاڵەدا ئەیڵێینەوە کە زامی گیانلەدەستدانی خەڵکی بێتاوانی شاری هەڵەبچەی شەهید قەت لەبیرمان ناچێتەوە و تەنیا ڕێگای کۆتایی هاتن بەم جۆرە تاوانانە لە کوردستان گەیشتنی نەتەوەکەمان بە سەربەخۆیی و ڕزگاری کوردستان ئەبێت. 

بەرز و بەڕێز یادی گیانبەختکردوانی کارەساتی هەڵەبجە
پیرۆز بێت ڕێگای شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و ئازادیی کوردستان

٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ کوردی 
١٦مارسی ٢٠٢٣ی زایینی

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین