8مارسی, بنەمایەکی هزری وهەوێنێک لە پێناو پێناسەی مافی ئینسانی
کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخوازوتێکۆشەری کوردستان
هەروەک دەزانن 8مارسی هەرساڵ وەک ڕۆژی جیهانی ژن لەمێژووی مرۆڤایەتی دا نێودێرکراوە هەربەوپێیەش هەمووساڵێک لەسەرووبەندی رۆژی 8مارس لەهەمووجیهان وەک رێز و ئەمەگ بەرانبەر بە ژنان یادی دەکرێتەوە . خۆزگە رۆژی 8 مارس وەک بنەمایەکی هزری وهەوێنێک لە پێناو پێناسەی مافی ئینسانی بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دارشتنەوەی بۆ کرابا..
هەشتی مارس بەواتای مێژوو و پێناسەکەی ناتوانێ وەدیهێنەری، مافی ئینسانی بێت بەڵکوو لەو ڕۆژەشدا ،ژن تەنیا وەک ڕەگەزێک و مافی ڕەگەزی پێناسەو داکۆکی لێدەکرێتەوە....
لە هزری پارتی سەرخۆیی کوردستاندا ، مافی ژنان شتێکی نامۆ و نەشیاوە چون لەبنەڕەت دا پارتیمان باوەری بە مافی ئینسانی هەیە بە بێ جیاوازی ڕەگەزی و هەڵاواردنی ژنان ڵەژێر ناوی مافی ژنان ، بۆیە لە سەدەی بیست ویەکەم دا و لەسەردەم تێکنولۆژی و زانست و مۆدێرنیتە و دەیان تۆڕی میدیایی و راگەیاندن ،زۆر چەتونە کە لەم بیرۆکەیە دا بەناوی مافی ژنان چەق بەستوو بین و خۆمان و مێژووی بەرینە ژێر پرسیار ، بەشانازییەوە پارتی سەربەخۆیی کوردستان خاڵی بەهێز وبنەما فکریەکانی لەسەر بنچینە بروا بە مافی ئینسانی دارشتووە و هەوڵی بۆدەدات ،،
لەم ڕۆژەدا پێویستە ئاماژە بە شێرە ژنانی کوردستان و دەورو ڕۆڵیان لەپەروەدە و تەنانەت لە خەباتی حەقخوازانەی گەلەکەمان بکەم ، لەیلا قاسم ، ڵەیلا زانا ، قەدەم خێر خانمی لورستان ، شاتەڵا خاتوون ، حەپسە خانە نەقیب و سەدان ژنە شۆرشگێر وئازادیخوار کە لە ریزی خەباتکارانی هەموو هێزەکانی کوردستانی گەورە بشداری شۆرش و بەرنگاری داگیر کەرانی کوردستان بوون وهەن... زۆرن نموونە زاراموحەمەدی کە ئێستا بەندیخانەی داگیرکەرانیان کردۆتە سەنگری بەرگری ودیوەخانی شۆڕشگێرانی نەتەوەیی..
هەشتی مارس بکرێتە هەوێن و گوتاری ژنانی کوردستان و بە پێناسە و شوناسی مافی ئینسانی نەک ڕەگەزی ، و لەگشت رەهەندەکانەوە کار بۆ ئەو بابەتە گرینگ و هەستیارە بکرێت کە ژنان مرۆڤن ودەبێ دوای مافی ئینسانی خۆیان کەون و ببێتە کلتوور وسیستماتیک لە کۆمەڵگای کوردستان کاری بۆ بکرێت وهەوڵ بدرێت ئەوە بێتە خواستی هەموو تێکۆشەرێکی ڕاستەقینەی ڕێگای ڕزگاری ،هیچ کۆمەڵگایەک پێشکەوتوونابێت گەر ژنانی ئازاد وماف پارێزراو نەبن ، لەبنەڕەتدا کۆڵەکە وشیرازەی پەروەردەی کۆمەڵگا لەسەر شان وئەرکی ژنانە بۆیە گرینگ وپێویستە لە پێناۆو مافی ئینسانی کار بکردێت نەک مافی ڕەگەزی و بێ ڕێزی کردن بە ژنان لە ژێرناوی مافی ژن
مەرگ ونەمان بۆ داگیر کەرانی کوردستان
سەرکەوێ خەباتی گشت ڕەهەندی نەتەوایەتیمان
ئەسرین محمد زادە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment