بیرۆکەی دامەزرانی کۆماری کوردستان
دامەزراندنی یەکەم حکومەتی کوردی
بیرۆکەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان وەک یەکەم حکومەتی کوردستان(کۆماری کوردستان) بەشێکی بۆ هاتنی چەمکی ناسیونالیزم لە ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهەلات و لەوێش کوردستان دەگەڕێتەوە کە ژێکاف فەلسەفەی خۆی لەوە وەرگرتبوو؛ جگە لەمە کۆمەڵێک هۆکار بۆ دامەرزاندنی یەکەم ڕێکخراوەی سیاسی ناسیونالیستی و مۆدێرن لە دەرەوەی بازنەی چینەکانی پێشوو کە ڕێبەرایەتی بزووتنەوەی نەریتی کوردی‌یان وەئەستۆ گرتبوو دەکرێ باسیان لێ بکەین. مەودای نێوان شەڕی یەکەمی جیهانی و دووهەم، گرێبەستە یەک لەدوای یەکەکانی سایکس پیکۆ، سێڤر و لۆزان، دامەزراندنی دەوڵەت-نەتەوەکانی تورک، ئێران و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی شۆرشەکانی کورد لە سەدەی نۆزدە و بیست هەموویان بە شەقڵ گرتنی نیشتمان پەروەری و گەلدۆستی کاریگەریان لەسەر درووست بوونی، کۆمەڵەی ژێکاف و "حدک"دا هەبووە.
دوای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م، یه‌کی سێپتامبری ١٩٣٩ وڵاتی ئێران بێلایه‌نی خۆی له‌و شه‌ڕه ڕاگه‌یاند، به‌ڵام لەبەر به‌ربڵاویی سنووره‌کانی ئێران ده‌گه‌ڵ یه‌کێتی سوڤیه‌ت و ده‌رگیربوونی شووڕهوهی ده‌گه‌ڵ ئالمان ئه‌م بێلایه‌نییه سست بوو. سپای "هاوپه‌یمانان" به‌پاساوی بوونی سیخورانی نیزامی ئالمانی له ئێران ئه‌و وڵاته‌یان داگیر کرد و هاوپه‌یمانان بڕیاریان دا له ڕەهەندی ئێران که‌ڵک وه‌رگرن، هه‌ربۆیه ئه‌و هێزانه له ٢٥ی ئوتی(١٩٤٥) هێرشیان کرده سه‌ر ئێران و ئه‌م وڵاته‌یان گرت. له ڕۆژی ٣ی خه‌رمانانی(١٣٢٠)، سه‌ره‌تا هێزه‌کانی شووره‌وی له باکوور و ڕۆژهه‌ڵات به ئاسمان و زه‌ویدا هێرشیان کرده سه‌ر ئێران، دواتر هێزه‌کانی بریتانیا له باشوور و ڕۆژئاوا داگه‌ڕان و هه‌موو شاره‌کانی ئێرانیان به‌هاسانی ده‌ستبه‌سه‌ر داده‌گرت و هه‌ردووک وڵات به‌ره‌و تاران چوون. ئه‌رته‌شی ئێران خێرا داڕما. ڕەزامیرپەنج به‌زه‌ختی وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌تایبه‌ت بریتانیا وازی له ده‌سته‌ڵات هێنا و کوڕه‌که‌ی ڕەزاخان واته حه‌مه‌ڕزا که جێگره‌وه‌ی پێشووشی بوو، کردیانە خونکاری ئێران.
دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م له ساڵی(١٩٤٥)ـدا سپای بریتانیا به‌پێی ڕێکه‌وتنێک ده‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌و وڵاته‌ی چۆل کرد، به‌ڵام هێزه‌کانی سپای سووری شووڕه‌وی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌یان لاپه‌سه‌ند نه‌بوو و له‌و وڵاته مانه‌وه هه‌تا دوو ناوچه‌ی جوگرافیای ئازه‌ربایجان و کوردستان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان لێ ڕاگه‌یاند.
دەبێ ئاماژە بەوەندەش بکرێ کە، له ساڵی(١٩٢١)ـدا پاش کودتایه‌کی نیزامی که به یارمه‌تی ئینگلیس هاته دی، ڕەزاخان دێته سه‌رکار و ساڵی(١٩٢٣) له تاران تانجی خونکاری له‌سه‌ر دەنێ و زنجیره‌ی پاڵه‌وی ڕادەگەیەنیت، ناوبراو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی خنکاندنی هه‌موو ئه‌و بزاڤ و بزووتنه‌وانه‌ی دا که بۆ گێشتن به ماف و ویستی خۆیان به ڕوانگه‌ی شا ده‌بوونه هۆی سه‌رئێشه و دڵه‌ڕاوکه، لەلایەکی دیکە دەبوونە لەمپەڕێک بۆ گەیشتن بە ئارەزووەکانی خۆی هەربۆیە ئەو بڕە ئازادییە سیاسییەی کە لەئاکام بیرۆکەکانی مەشرووتییەت هەبوو و کەشێک بۆ تێکۆشانی سیاسی هاتبوو ئاراوە نەما و تاران هێزی گرتەوە. لە سەردەمی دیکتاتۆریی بیست ساڵەی ڕەزاشادا زۆرداریی نەتەوەیی گەیشتە ئەوپەڕی خۆی شۆونیزمی فارسی ئێرانی و یەک وڵات یەک نەتەوە و یەک زمان بوو بە سیاسەتی فەڕمی ڕێژیمی پەھلەوی و گەلانی غەیره فارسی نیشتەجێ لەم جوغرافیایە بەتایبەتی نەتەوەی کورد خرانە ژێر توند‌وتیژترین چەوساندنەوە و ستەمی نەتەوەیی.
سرووشتیه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ھەمووه زوڵم و غه‌درە دژکرده‌وه هه‌بێ، ڕه‌خسانی هه‌لی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ کورد ڕه‌خساند که له نه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتی پته‌وی شا له ناوچه‌که به‌تایبه‌ت ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئینگلیس له باشووره‌وه هه‌تا لای لۆرستان ئیلامی گرتبوو و له باکووریشه‌وه هه‌تا نزیک ورمێ ده‌ده‌ست هێزه‌کانی شوورهویدابوو )بزاڤی مافخوازانه‌ی کورد سه‌رهه‌ڵده‌نه‌وه.
هەموو ئه‌م بارودۆخە و کێشە نێوخۆییەکان و دەرفەتێکی کراوەی سیاسی واڕێکەوت بۆ ئەوەی یەکەم ڕێکخراوی مۆدێرن و نه‌ته‌وه‌یی بە ناوی کومەڵەی ژیانەوەی کورد(ژێکاف)پێک بێت. دامەزرێنەرانی کۆمەڵەکە یازدە کەس بوون کە لە ڕۆژی ٢٥ی گه‌لاوێژی(١٣٢١)ـدا به‌رامبه‌ر به ١٦ی ئوتی(١٩٤٢)له مهاباد کۆبوونه‌وه و کۆمه‌ڵه‌ی ژێکافیان دامه‌زراند(ئه‌و یازده که‌سه بریتی بوون له: حوسێن فروهه‌ر، عه‌بدوڵره‌حمان زه‌بیحی، عه‌بدوڵره‌حمان ئیمامی، عه‌بدوڵقادر موده‌ڕسی، نه‌جمه‌دین ته‌وحیدی، محه‌مه‌دی نانه‌وازاده، عه‌لی مه‌حمودی، محه‌مه‌د ئه‌سحابی، عه‌بدوڵره‌حمان کیانی، سه‌دیق حه‌یده‌ری و قاسمی قادری) ئه‌م دامه‌زراوه‌یه وه‌ک ڕیخراوێکی نھێنی چالاکی ده‌کرد و ھەرلەسەرەتای دامەزراندنەوه کوردانی باشوریش تێیدا بەشدار بوون."
لە مانگی بانه‌رمه‌ڕی(١٣٢٢)ـی هه‌تاوی کۆبوونەوەیەک وەک کۆنگرەی یه‌که‌می کۆمەڵە پێک‌ھات. لەم کۆنگرەیەدا کە له چیای "خوداپه‌ره‌ست" گێرابوو ، نزیکەی سەد کەس بەشداربوون؛ بڕیار درا کۆمەڵە بیروڕای خۆی له گۆڤارێک‌دا بڵاو بکاتەوە. کۆمەڵەی ژێکاف رێکخراوێکی ناسیونالسیتی و نیشتمانپەروەر بوو و خواستی سه‌رجه‌م چین و توێژەکانی کوردی وه‌ک به‌یداخێک به‌رز کردبۆوه بەڵام لەبەر نھێنیبوونی، نه‌یده‌توانی به‌ئاشکرا ئه‌وه ڕابگههێنیت. هه‌ر بۆیه له یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانیدا ده‌ستی به بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری نیشتمان کرد.
"ئەو ئایدۆلۆژیەی کە؛ سەران و دامەزرێنەرانی کۆمەڵە بینای کارەکەیان لە سەر کردبوو، لە کۆنگرەی دووەمیدا دانی پێدانرابوو. لە بەندێکی مەرامنامەی کۆمەڵەکەدا دەڵێ: کۆمەڵەی (ژی- کاف) لە سەر چوار کۆڵەکەی (ئیسلام، کوردایەتی، مەدەنییه‌ت ، سوڵح و ئاشتیخوازی) دانراوه".
که‌واته یه‌کێک له ئهسڵە به‌هێزه‌کانی دامه‌زراندن و فه‌لسه‌فه‌ی دامەزرانی ژێکاف، باوه‌ر به ئاشتی و مه‌ده‌نییه‌ت بووه، ڕه‌نگبێ دامه‌زرێنه‌رانی به‌شێوه‌ی ئاکادێمی و هه‌نووکه؛ زانیاریان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و شێوازه‌کانی کاری سڤیلی نه‌بووبێ که زۆر سرووشتییه، به‌ڵام باوه‌ری قووڵی به‌رپرسان و خه‌باتکارانی کورد به چه‌مکی مه‌ده‌نییه‌ت له مێشک و نه‌ستیان ڕۆچووبوو و پێیان وابوو کورد دەتوانێ بەم شێوازە ئامانجەکانی مسۆگەر بکات!
بەڵام گۆڕانکارییەکان زۆر خێرا بوون و جیهان به‌ره‌و ئاڵووگۆرێکی مه‌زن هه‌نگاوی ده‌نا، شۆڕشی گەلانی دژ به فاشیزم و دیکتاتۆری پەرەی سەندبوو، "کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان" هه‌م ژماره‌یان زیاتر ده‌بوو هه‌میش به‌ره‌و ڕێکخراوێکی مه‌زنتر و ڕێکوپێکتر ده‌چوو که دوایی بوو به "ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی"، وڵاتی ئێران گۆڕانێکی ناوخۆیی بەسەرداھات و لە لایەکی دیکەوە لەو بارودۆخە گرینگەدا چالاکییەکانی کۆمەڵە به‌رینتر ببۆوه، به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌بوو باشتر چالاکییه‌کان به‌رنه پێش و پێویستیان به سیاسه‌تێکی دیاریکراوتر و واقعی تر هه‌بوو. هه‌روه‌ها ده‌بوو ڕێکخراو یەکگرتووتر، خاوەنپلان بۆ بەرەوپێش ڕۆشتنی ڕوونتر، سیاسه‌ت و دووره‌دیمه‌نی ستراتێژی خۆیان داڕێژنه‌وه. سه‌رکرادایه‌تیی کۆمەڵە باش لەو ڕه‌وشه ئاگادار بوون، هه‌ربۆیە ھەوڵێکی نوێیان دا بۆ دامه‌زراندنی هێزێکی سیاسی مۆدێرن و به‌رفره‌وان. دوای سێ ساڵ له پێکهێنانی ڕێکخراوی ژێکاف، لە ڕێکەوتی ٢٥ی گه‌لاوێژی ساڵی(١٣٢٤) لە شاری مهاباد لەسەر خوانی ژێکاف "حیزبی دێموکراتی کوردستان" رێک بەو ناوە ڕاگەیێندرا. ئەگەرچی ئەو حیزبە نوێیە لە ئەزموونەکانی کۆمەڵە سوودی وەردەگرت، بەڵام لە سیاسه‌ت، ڕوانین و چالاکییەکانیاندا زیاتر خۆی ده‌گه‌ڵ وەزعی ڕاستی ڕووداوەکانی مه‌وجود هاوتەریب ده‌کرد. ئه‌و ڕووداوه خێرایانه به جۆرێک بوون دوای پێنج مانگ له ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ده‌وڵه‌تی کوردی(حکومه‌تی کۆماری کوردستان) لە ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٢٤ ڕاگه‌یه‌ندرا.
هاوکات ده‌گه‌ڵ وشیاری کۆمه‌ڵگا که وێڕای بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتیکی خه‌ڵکی کورد له کوردستان هاتبوو ئاراوە، ڕێبه‌رانی کورد به‌رده‌وام ئاگاداری ڕه‌وشی وڵاتانی پێشکه‌وتووی ڕۆژئاوایی بوون و ده‌یانویست خۆیان کار و چالاکی و سیاسه‌ته‌کانیان وێڕای جیهانی ڕۆژئاوا و به جیهانبینییه‌کی نوێ هاوئاهه‌نگ داڕێژن. یه‌ک له‌و هه‌نگاوە ئەرێنیانەی ئەمڕۆ کورد شانازی پێوە دەکات به‌پێی بڕگه‌ی ٢١ی ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان(سه‌رده‌می کۆماری کوردستان و فه‌سڵی پێنج، مادده‌ی هه‌ژده‌ی په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی شازده‌هه‌می حیزبی دێموکراتی کوردستان) که تێدا باس له‌وه ده‌کا، ژنانیش هه‌ر وه‌ک پیاوان هه‌موو مافێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایتی و مه‌ده‌نی-یان هه‌یه، ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌یانزانی که ژن ڕووحی کۆمه‌ڵگایه و نه‌ک هه‌ر نابێ ئه‌م هێزه مرۆییه له ماڵدا زیندانی بکرێ به‌ڵکوو ده‌بێ به‌رده‌وام به‌ستێنی گه‌شه و پێشکه‌وتنی بۆ خۆش بکرێ، هاوکات ده‌گه‌ڵ ئه‌مه ده‌بێ له ئۆرگان و ڕێکخراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی کوردیش که‌ڵکیان لێ وه‌رگیرێ هه‌تا ژنانیش وه‌ک پیاوان له مافی به‌رامبه‌ر بێبه‌ش نه‌بن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ یه‌که‌مجار له کوردستان یه‌کێتی ژنان له شاری مهاباد که هاوکات ناوه‌ندی ده‌سته‌ڵاتی کوردیش بوو دامه‌زرا و ژنان له‌م دامه‌زراوه‌یه‌دا ده‌گه‌ڵ ماف و داخوازییه‌کانی خۆیان که یا نه‌یانبوو و یا له ده‌ستیان دابوو ئاشنا ده‌بوون و له به‌ستێنی چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک ماموستایه‌تی، ڕۆژنامه‌وانی، هونه‌ر، کاری ده‌رمانی و... سه‌رقاڵ ببوون و له بۆنه، جێژن و کۆبوونه‌وه‌کاندا وه‌ک گوتاربێژ له مه‌یداندابوون و له گروپی سروود و هونه‌ریدا چالاکیان ده‌نواند. هه‌ر به‌ڕاستی وا هاسان نییه ٧٧ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌ریتی و ئیسلامی بره‌و به کاری ژنان بدری، ژن بهێنییه مه‌یدانی سیاسه‌ت و له ئاست کۆمه‌ڵگادا وه‌ک پیاو بیڕوانی، بۆ ڕه‌چه‌شکێنی ئه‌م دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه جه‌نابی پێشه‌وا یه‌که‌مجار ژن و کچه‌کانی خۆی وه‌پێش دان و له‌م یه‌کێتیه‌دا هه‌ڵده‌سووڕان. ڕەنگە شانازیی پێکەوە لکاندنی سێ چەمکی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لەم ڕاپەڕینەی ئێستای ژینادا وەک ڕەمزێک نەک هەر کوردستان و ئێرانی تەنیوە بگرە بووتە درووشم و دەنگێکی مافخوازانە لە هەموو جیهان، بەشێوەیەکی ئەوڕۆیی لە نێو کورددا بۆ سەردەمی کۆماری کوردستان و گرنگی بایەخ بۆ ژن بگەڕێتەوە کە لە شێعری بەرزی نەمر هێمنی شاعیری نەتەوەییدا بگەڕیتەوە کە فەرموویەتی:
با هەزار زێ و گادەر و لاوێنی ڕوونیشمان هەبێ
تاکو "ژن" "ئازاد" نەبێ، سەرچاوەکەی "ژین" لیخنە
ئەگە بمانهەوێ زۆر بە کورتی باسی سێ چەمکی نەتەوەیی دیکە بکەین کە داهێنەر و بەرهەمی کۆماری کوردستان بوونە و هەرئێستاش بەشی هەرە زۆری کورد شانازیان پێوە دەکات، یەک: پێشمەرگە، دوو: ئاڵا و سێ: سروودی نەتەوایەتی ئەو پارادایمانەن وەک میراتی پیرۆز و نەگۆڕی پڕبایەخ دەبێ بەرز بنرخێندرێن و هەرکام لەم سێ ئۆلگوانە دەبێ بە جیا قسەیان لەسەر بکرێ و بە چڕی باسیان بکرێ.
پیرۆز بێت ٧٧ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٢٠١٢٠
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment