شەهیدانی ڕاپەڕینی ژینا لە بیر ناکەین
ئاخوندە شیعە خۆپەرەستەکانی ئێران ٤۳ ساڵە فتوا دەدەن بۆ مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا، ٤۳ ساڵە گەنجان و لاوان دەکەنە قووربانی درێژەدانی دەسڵاتداریان لە ئێران،٤۳ ساڵە بوونەتە دێوەزمەی مەرگ، نەک هەر بۆ خەڵکی ئێران بەڵکو بۆ گشت جیهان. بەرهەمی ئەم دێوەزمانە بۆ خەڵکی ئێران بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی تەنیا، ترساندن، برسی کردن، گرتن، ئەشکەنجەدان، بێڕێزی کردن بە کەڕامەتی مرۆڤەکان، ، پێشێل کردنی مافە نەتەوایەتیەکانی ناو جوغرافیای زۆرەملیی ئێران، کوشتن و سێدارە بووە.
ئێستا شەقامی کوردستان هاوڕێ دەگەڵ ئامێزی ژینا بوونەتە سەنگەری بەرخۆدان بۆ ڕاماڵینی دێوەزمەی داگیرکەر لە نیشتیمان.
ڕاپەرینی ژینا هەر چەند بۆتە هۆی شەهید بوونی کۆمەڵێک منداڵ و گەنج و لاوی کورد بەڵام لە بەردەوامیدا دەبێتە بەرهەمهێنەری ژینی سەربەستی بۆ گشت خەڵکی ئێران و رزگاری رۆژهەڵاتی کوردستان. شەهیدان هێزی بەرخۆدان و خۆڕاگری ئەم ڕاپەرینەن. ئەم شەهیدانە شەهیدی هەموو ئەو مرۆڤانن کە دڵیان بۆ ئازادی و رزگاری لێدەدات.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەری ڕێز و وەفا دادەنەوێنی بۆ شەهیدانی راپەرین و خۆی بە هاوخەمی کەسوکاریان دەزانێ.
خەڵکی کوردستان سەربەرزن بە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدانی ڕاپەڕینی ژینا.
دوژمنی دڵپڕ لە قین و دێوەزمەی مەرگ ئیستا هەستی بە مەرگی خۆی کردوە و خەرێکە دوایین هەوڵەکانی خۆی دەدات بۆ زاڵبوونی بەسەر شەقام و ڕاپەرینی ژینا دا. با داگیرکەر باش بزانێت کە کچان و کوڕانی ڕاپەریوی کوردستان تازە تا راماڵینی داگیرکەر لە نیشتمان دانانیشن و شەقام جێناهێڵن.
سڵاو لە شەهیدانی ڕاپەڕینی ژینا
سڵاو لە کەسوکاری شەهیدان
سڵاو لە کرماشان، لە شنۆ، لە مهاباد وبۆکان، سەقز، بانە، سەردەشت، دیواندرە، خانێ و هەموو شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
هەرئاوەدان بێت شەقام تا سەرکەوتنی ڕاپەرینی ژینای کوردستان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
۲۲/۱۱/۱۹
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment