شۆرشی ژینای کوردستان و ئێران، نووسینی کامیار سوڵتانپەنا
گیان لێ ستاندنی ژینای کوردی جوانەمەرگ بە هۆکارێکی بێواتا ، ڕق و تووڕەیی ڕاستەقینەی لەمێژینەی نەتەوی کوردی ڕند و بوێری مادی لێکەوتەوە. کوشتنی ژینای بێ تاوان لە لایەن ڕژیمی ئێسلامی ئێرانەوە ڕاپەڕین و دەربڕینی ڕقی کەڵەکە بووی زیاتر لە چوار دەیەیەی لەوپەڕی دڕەندەیدا و زۆر ناجوامێرانەی کوشتنی باشترین ڕۆڵەکانی کورد و نەتەوەکانی تری ناو ئێرانی لە لایەن ئەو ڕژیمە بکوژەوە بە شوێن خۆیدا هێنا . دەنگی ڕەوا و هاواری ئازادیخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە گەلانی تری ناو ئێرانێک کە ئەوانیش بە دوای دەرفەتێکدا بۆ بە گژا چوون و نەمانی ئەم ڕژیمە ئەگەڕان ، گرتەوە و لەوەیش تێپەڕی بە ڕادەیەک کە گەلانی تر ، دەوڵەتان و نێوەندە نێونەتەوەییەکانی بۆ پشتیوانی لە داوای دروشمی سەرەکیی ئەم ڕاپەڕینە کە بریتین لە ژن ، ژیان ئازادی (زن ، زندگی ، آزادی) بۆ لای خۆی راکێشا.
بەردەوام بوونی ئەم ڕاپەڕینە و دەستپێکی شۆڕشێکی سەرانسەریی گەلانی ئێران و مانگرتنی گشتی لە ئاستی هەموو ئێراندا بێگومان پشتیوانی زیاتر و یارمەتیدانی نێوەندەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیخوازانی ناوچەکە و جێهان بە دوای خویدا دێنێت و نەمانی ئەم ڕژیمە تیرۆریستی و بکوژی ڕۆڵەکانی گەلانی ناو ئێرانی لێ ئەکەوێتەوە.
هەر جۆرە پاشەکشەی ڕۆڵەکانی ئازادیخوازی گەلانی ئێران بێگومان خساری زۆر زیاتری مرۆڤی لەوەی کە ڕوو ئەدات لێ ئەکەوێتەوە و ئەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی ئەم ڕژیمە خوێنمژ و دژی ئازادیە بۆ ماوەیەکی نادیار درێژەی دەسەڵاتی نگریسی خۆی بە سەر گەلانی ناو ئێراندا بسەپێنێت.
بێگومان یەکڕیزی و هاوکاریی لایەنە سیاسییەکان و گەلانی ئێران لە ئێستادا بێ جیاوازی و تەنیا بە یەک ئامانجی ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران سەرکەوتنی هەموو ئازادیخوازانی ئێران مسۆگەر ئەکات و ئەتوانیت ڕزگاری و ژیانێکی سەردەمیانە بۆ گەلانی ئێران دەستەبەر بکات.
با هەموومان ماندوونەناسانە و بە هەموو تواناوە بە هەر شێوەیەک پێمان ئەکرێت ئەرکی سەر شانمان بۆ ڕووخان و نەمان ئەم ڕژیمە دژی گەلی و ئازادیە بە ئەنجام بگەیەنین .
ڕێگای شەهیدانی کیژ و لاو و ژن و پیاوی شۆڕشی ژینا لە سەرانسەری ئێران پیرۆز و یادیان هەرمان بێت. ??
ژن ، ژیان ، ئازادی✌️
زن ، زندگی ، آزادی✌️
#mahsaamini #hadisnajafi
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment