دڵخۆشێکی پڕ لە مەترسی، نووسینی جەعفەر تیکانتەپە
ئەوا ئاگری شۆڕشێكی سەراسەری بەبۆنەی ژینای جوانەمەرگەوە، لە كوردستانەوە بڵێسەی سەندوە و خەریكە شارە گەورەكانی ئێرانیش دەتەنێتەوە.
ئەگەر ئەم ئاخێزە كۆمەڵایەتیانە پەرە بگریت و بەردەوام بێت و هاوكات دەنگۆی كەلاك كەوتنی خامینەیی بەڕاست وەرگەڕێت و بمرێت، ئاڵووگۆڕی دەسەڵاتی سیاسی لە ئێراندا و بەتایبەت لەم سەردەمەدا كە دونیای ڕۆژاوا لە سەر مەسەلەی ناوەكی لەگەڵ دەوڵەتی ئێران ناكۆكن، بەدڵنییاییەوە ڕوو دەدات و حكومەت دەگۆردرێت.
هەتا ئێرە بۆ ئێمەی كورد مایەیی دڵخۆشیە. مەترسیەكان لێرەوە دەس پێدەكەن. ئاخۆ دیسانەوە وەك ڕاپەڕینەكەی ساڵی ٥٧ ڕەنجبەخەسار نابین؟
ڕێكخراوی موجاهیدین و سەڵتەنەتخوازەكان دوو هێزی گەورەی ناو مەیدانەكەن كە لە بەراوەرد لەگەڵ هێزەكانی تری ئوپۆزسێۆنی ئێرانی لە هەمووان زیاتر لە بەردڵانی زلهێزەكانی ڕۆژاوان، چونكە ئەوان لایەنگری ڕاپەڕینی خەڵك و ڕوخانی ڕژیم لە ڕێگەی شەقامەوە نین بەڵكوو دەس بە دەس كردنی دەسەڵات لە سەرەوە و هێشتنەوەی دەزگای سەركوت، مەبەستی سەرەكییانە. هەر لە بەر ئەوەشە كە لە جیاتی ڕاپەڕین و مانگرتن داوای دوو ڕۆژ عەزاداری و ماتەمگێڕی لە خەڵك دەكەن. هیچ سەیر نییە كە هەر ئێستا بەنەهێنی خەریكی كێنووبەێن لەگەڵ بەرپرسانی سەرەوەی سوپای پاسداران و ئەڕتەشدا نەبن.
ئێمەی كورد لە كوێدا وەستاوین؟
سەرەڕای دەیان ساڵ خەباتی سیاسی، حیزبەكانمان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هێشتا ناتوانن پێكەوە وتێگرا و بەكۆ تاقە بانگەوازێك بۆ مانگرتنی گشتی ڕوو بەخەڵكەكەمان دەربكەن. خۆ بەزل زانین و نەدیتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی بووەتە خۆرە و كەوتوەتە گیانی حیزبەكانمان ئەمە كارەساتە و دەبێ بنبڕ كرێت ئەگینا زۆر زوو لە لایەن ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیەوە كە بنهەنگڵیان دەگیرێت و لە ئێمە زۆر شارەزاتری دەوڵەتدارین لە پڕشووبڵاویمان كەڵك وەردەگرن و كڵاومان لە سەر دەنێن.
ڕەوا نییە كە لە چارەنووسی هاونیشتیمانانمان لە باشووری كوردستان كەڵك وەرنەگرین كە زۆر لە ئێمە بەهێزتر چوونە مێدانەوە و تەنانەت هەر ئەوان بوون كە وەك هێزێكی سەرەكی دەوڵەتیان بۆ عێڕاقی هەڵوەشاوە سەرلەنوێ دامەزراندەوە كەچی ئێستا بەدەستیەوە دەناڵێنن.
چ كەردەن؟
حیزبەكانمان دەبێ خۆ بەكەللا زانین بنێنە لاوە ، لە جیاتی زلكردنەوەی جیاوازیەكان، خاڵە هاوبەشەكان بكەنە هەوێنی گرساندنی پێكەوە كاركردن، جا با لە ژێر هەر ناوێكدا بێت كە بۆی دەدۆزنەوە.
سەردەمیانەترین هەوێن بۆ ئەم پێكەوە گرساندنە دەتوانێت دروشمی دیاریكردنی مافی چارەنووس واتە ریفڕاندۆم بێت.
با لە بەرەبەیانی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی سیاسی لە ئێراندا ئەوە خەڵكی كورد بێت كە بەدەستی خۆی لە ڕاپرسێكی ئازادا چارەنووسی سیاسی خۆی دیاری بكات. هەموو حیزبەكانمان دەبێ ملكەجی ئەم مافە زەوتكراوە بن و نابێت بە پاساوی ئەما و ئەگەر و ... دەرخۆنەی لەسەر دانێن.
ئەم دروشمە هەتا درەنگ نەبووە دەبێ نەك هەر لە كۆمەڵگادا بنەجێ بكرێت بەڵكوو ئوپۆزسێۆنی ئێرانیشی دەبێ پێ گۆش بكرێت.
ئەو خەڵكەی كە سەرەڕای هەموو تەنگووچەڵەمەكان سینگ بەگولەوە دەنێن و شەقام دەلەرزێنن، بەو بلوغی سیاسیە گەیشتون كە بەساوا و ساویلكە دانەنرێن و لە جیاتی ئەوان لە سەڕ شێوەی ژیانی كۆمەڵایەتیان بڕیار بدرێت.
ریفڕاندۆم سەنگی مەحەكە بۆ حیزبەكان، وادەی ئەوە ئیتر بەسەرچووە كە بەرنامەی حیزبی پێبڕازێندرێتەوە وەك بەندێك دیارێ بكرێت و لە سەر ڕفحەی حیزبەكان تۆزی لەسەر بنیشێت، چاوەڕوانی دەكرێت بەدەستەوە بگیرێت و لە هەر مەڕاسم و بۆنە و سەرسەكۆ و پشت میكرۆفۆنێكدا زەق بكرێتەوە.
ڕیفڕاندۆم بۆ چارەسەری ئەم پڕشووبڵاویەی چاكترین هەوێنە بۆ گرساندنی حیزبەكانمان لە دەوری یەك ناوەند و دەربڕینی یەك گوتاری لە حاست ئوپۆزسێۆنی ئێرانیدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment