ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بەشی یەک، نووسینی سەلیم حەقیقی
ئاسایشی نەتەوەیی، national security
به‌شی (1)
پێناسه‌ی چه‌مکی "ئاسایش" (security) به واتای پاراستن له ده‌ستدرێژی کردن و داگیرکردنی زۆره‌ملێ و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندییه یان به واتایه‌کی تر حاڵه‌تی ئاسووده‌یی و ئارامی له مه‌ترسی و هه‌ره‌شه دایه، یان ئاماده‌یی بۆ روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه و هێرش کردنه سه‌رێکه. ته‌ناهی یان ئاسایش له گرینگ‌ترین پرسه‌کان و پێداویستی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه، به‌م شێوه‌یه که نابێ مرۆڤه‌کان به هیچ جۆرێک ترس و دڵهڕاوکهیان به نیسبه‌ت ماف، ئازادی، ژیان و ...هتد هه‌بێ. پێویستی و گرینگی هه‌بوونی ئاسایش به‌م پێناسه‌یه له کۆمه‌ڵگادا له سرووشتی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و پێویستی ماڤ و ئازادییه ڕه‌واکان، پاراستنیان له ده‌ستدرێژی کردن و ڕه‌وگیر کردنیانه.
پێناسه‌ی چه‌مکی ئاسایش له‌لایه‌که‌وه زۆر ئاساییه وه‌ک ئه‌وه‌یکه هه‌موو مرۆڤێک ئاسایش و نا ئاسایش بوون هه‌ست پێده‌کات به‌ڵام له‌لایه‌کی تره‌وه ئاڵۆزی و به‌ربڵاوی پێناسه و تایبه‌تمه‌ندی جۆراوجۆری خۆی هه‌یه. هه‌ر بۆیه له زانستی ئاسایش دا هه‌وڵ ده‌درێ چه‌مکی ئاسایش دابه‌ش و پۆلێنبه‌ندی بکرێ و هه‌رکام له لک و پۆپکه‌کانی واتای تایبه‌تی خۆی بۆ دابنرێ؛ بۆ وێنه،( کۆڵه‌که‌ی ئاسایش، مه‌ترسی ئاسایش، به‌رهه‌م هێنه‌ری ئاسایش، که‌ره‌سته و جۆری به‌ده‌ست هێنانی ئاسایش و هه‌روه‌ها له کۆتایی یا ن خودی ئاسایش) گرینگ‌ترین بناغه‌ی ئاسایش، سه‌رچاوه‌ی ئاسایشه، سه‌رچاوه‌ی ئاسایش ئه‌م پرسیاره ده‌خوڵقێنێ که؛ ئاسایشی کێ؟یان چ شتێک؟
به‌شێکی تر له شه‌ن کردنی چه‌مکی ئاسایش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێتۆد و جۆره‌کانی ئاسایش، که له چه‌ندین ئاستی جیاواز و مه‌زن خۆیان ده‌بینێته‌وه ، ئه‌م ئاستانه بریتین له...
1.ئاسایشی جیهانی
2.ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی
3.ئاسایشی ناوچه‌یی
4.ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
5.ئاسایشی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی
6.ئاسایشی گشتی
7.ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی
8.ئاسایشی تاک و به کۆمه‌ڵ و ... .
بۆ چوونه ناو باسه‌که‌مان سه‌ره‌تا پێویسته له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تێبگه‌ین و دواتر باس له پرسی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یش بکه‌ین.
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی(National Security)، هه‌ر وڵاتێک بۆ به‌دواداچوون بۆ، سیاسه‌ته‌کانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌بێ ڕوانینێکی ڕوون له ستراتێژی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌بێ، ستراتێژی نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵێک له هه‌ڵبژاردنه‌کانن که به پێی ئیمکانات و کووڕییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی به مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه‌یی وێنا ده‌کرێن به‌م جۆره ده‌بێ دوو جۆرله ستراتێژی دیاری بکرێن
ئا. ستراتێژی گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
ب. ستراتێژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
به پێی ئه‌م ڕوانینه له ستراتێژی گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا، وڵاتان به‌دوای ئامانج گه‌لێک داده‌گه‌ڕێن که زه‌مانه‌تی گه‌شه‌ی ئابووری، ئاوه‌دانی و ئه‌و دیاردانه بێ ،به‌ڵام له ستراتێژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتان ئامانج و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که ئاسایشی سیاسی و نیزامی بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان ڕه‌چاو بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ که‌م تا زۆر له هه‌موو وڵاتان پۆلیسی سیاسی بوونی هه‌یه که ئامانج لێی پێش گرتن له ڕه‌خنه‌ی گوزارگهل(عوامل) جووڵه‌یی(محرک) و وێرانکه‌ر و سیخور بۆ ناو وڵات و سه‌رکوتی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕێگای نایاسایی پڕ مه‌ترسی دیسیپلینی سیاسی وڵات ده‌شێوێنن.. هه‌رچه‌نده ڕێژیم تۆتالیتهرتر بێ هێزی پۆلیسی سیاسی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پڕ له توندوتیژیش له‌و نیزامه دا زیاتر ده‌بێت، که تێدا به‌رهه‌ڵستکارانی خۆیان به "دوژمنانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" یا ناوی له‌م جۆره ناو ده‌به‌ن.
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و ئامانجه گشتیانه‌ن که گه‌ل له ڕێگای به‌ده‌ست هێنانی دا چالاکی ده‌کات. به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا هه‌ر هه‌مان ئه‌و خێره هاوبه‌شه‌یه که له ڕێگای هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی باشترین ژیانی هاوبه‌ش له نێوان تاکه‌کان به بێ کێشه و گرفت و گه‌لی جۆراوجۆر ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. چه‌سپاندنی ئه‌م خاڵه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که به‌ستێنی له‌بار هه‌بێ بۆ پێکه‌وه کار کردن و متمانه له نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه. لێره‌دا، ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته، کۆمه‌ڵیک توانامه‌ندی(سروشتی، نا سروشتی) نیزامێک بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی که نه‌بوونی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کان به‌رایی گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌یه، به‌کورتی ده‌بێ دان به‌وه دابنێین که ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زۆر له سه‌روتره له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو وڵاتێک.
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئاماژه‌یه‌که به‌و پێویستیانه‌ی که مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به به‌کارهێنانی هێزی ئابووری، سوپا و توانایی سیاسی و که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌ره‌سته‌ی دیپلۆماسی بپارێزیت. ئه‌م کانسێپته، چه‌مکێکی ئه‌مریکاییه که له ساڵه‌کانی دوای 1945 وه ڕمێن که‌وت. له جیهانی ئه‌مڕۆدا مانا و پێناسه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کارێکی زۆر دژوار و ئاڵۆزه، ئارنۆڵد وۆڵفێرزمی ده‌ڵێ: "ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هێما و ئێلێمانێکی ته‌ماوی یه که به هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێ مانایه‌کی ڕێکی بۆ دابندرێ". به ڕوانینی ڕابێرت مهندێڵ: تواناکانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ پاراستنی بایه‌خ و به‌ها ناوخۆییه‌کان له به‌رامبه‌ر بایه‌خ و به‌ها ده‌ره‌کیه‌کانه که ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌ره كییهکان شێوه ده‌گرێ. ئه‌مرۆ هیچ کام له وڵاتان بۆ دابین کردنی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نیا له به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه نیزامیه‌کان ناوه‌ستێ، به‌ڵکوو هه‌مووجۆره مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سیاسی، ئابووری، کلتوری، ڕه‌وانی، ڕاگه‌یاندن و ... له‌به‌ر چاو ده‌گیرێ.
به‌ڵام ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی(International Security)، مۆدێلێکه که تێدا هێزه‌کان له حاڵه‌تی به‌رامبه‌ر و به بێ ده‌ستدرێژی کردن بۆ سه‌ر سنووره‌کانی یه‌کتر به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌م ڕه‌وشه‌ش نابێ بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، هه‌رکاتێك یه‌کێک له‌و هێزانه پێی له بهڕههی خۆی درێژتر کرد، له بواری هێزه‌وه و یان هێزه‌کانی دژبه‌ره‌وه، ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر و مه‌ترسی دایده‌گرێت. به ڕوانینێکی تر، ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی به کۆمه‌ڵیک هه‌وڵ و تێکۆشانی ده‌وڵه‌تان و ڕێکخراوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی، وه‌ک ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی یان ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی که بۆ دڵنیا بوون له مانه‌وه و ئاسایشی وه‌ک یه‌که، ده‌گوترێ.
ئه‌م هه‌وڵانه بریتین له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی نیزامی و ڕێکه‌وتنه‌کانی دیپلۆماتیک وه‌ک گرێبه‌سته‌کانن. ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ یه‌کتر له په‌یوه‌ندی دان. ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یا ئاسایشی ده‌وڵه‌ت له ئاستی جیهانی دا ده‌ژمێردرێ. له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م، به‌ستێنێکی خوێنده‌وه‌ی نوێ که له‌سه‌ر ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی جه‌خت ده‌کاته‌وه، ده‌ستی پێ‌کرد. ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک که‌رتێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستی به خوێنده‌وه و توێژینه‌وه کرد به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش وه‌ک ژێرلکی "پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی" ده‌ژمێردرێ. ئه‌م که‌رته جیا له‌و باسانه‌ی ئاماژه‌مان پێ‌کرد له‌سه‌ر بابه‌ت گه‌لی وه‌ک "خوێنده‌وه‌ی ئاسایشی"، توێژینه‌وه‌ی ئاشتی و..هتد کار ده‌کات.
له جیهانی ئه‌مڕۆدا په‌یوه‌ستیه‌كی له ڕادهبهردهری ئابووری له نێوان حکومه‌ته‌کان و کێبرکێی گه‌شه سه‌ندووی جیهانی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریه‌کان، بووته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه و شه‌ڕ له نێوان زل هێزه جیهانییه‌کان، هه‌رچه‌نده به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد دا ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نیزامی ئه‌گه‌ری زۆر که‌متره به‌لام ده‌بینین که جۆری شه‌ڕه‌کان بۆ مۆدێلی شه‌ڕی ئابووری گۆردراوه. له‌م نێوه‌دا بۆ یارمه‌تی دان به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان، پێشکه‌وتن و بوونی هێزمه‌ندانه له جیهانی سه‌رمایه‌دا، ده‌زگا سیخوری و جاسووسیهکان ڕۆڵێکی یه‌کجار زۆر به‌رفره‌وان و بنه‌ڕه‌تی و مۆدێرن ده‌گێرن. ئابووری وه‌ک یه‌کێک له بناغه‌کانی حکومه‌ت و مانه‌وه و خۆڕاگری ده‌سه‌ڵاته‌کانه هه‌ر بۆیه له‌لایه‌ن ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌کان بایه‌خێکی زۆری پێده‌درێ و هه‌ول ده‌ده‌ن چۆنیه‌تی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتان بزانن و له‌وه تێبگه‌ن که وڵاتانی دژبه‌ر له بواری ئابووریه‌وه له کام به‌ش دا به هێزن و له کام به‌ش دا لاوازن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment