پیرۆز بێت ٣١ ساڵەی دامەزرانی پارتی ئازادی کوردستان پەیام و بڵاوکراوەکان

بۆ کۆڕیادی ٣١ ساڵەی خەباتی سیاسی پارتی ئازادیی کوردستان!
وێڕای سڵاوێکی گەرموگوڕی هاورێیانە، بە بۆنەی رێورەسمی یادەوەریی ٣١ ساڵەی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان، پڕبەدڵ پیرۆزباییتان لێدەکەین، ئارەزوومەندین ٣١ ساڵەی خەبات وتێکۆشانی پارتەکەتان پارتی ئازادیی کوردستان، ببێ بەساڵی سەرکەوتنی یەکجاریی بەسەر رژێمی کۆماریی ئیسلامیی ئێران و دەستەبەریی رزگاری وسەربەخۆیی کوردوکوردستان.
دۆستان!
پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ماوەی ئەم ٣١ ساڵەدا، هاوخەبات، هاورێ، پشتیوان وهاوئامانج لە تەنیشت پارتی ئازادیی کوردستان ماوەتەوە و قورس وقایم راوەستاوە، ئەو راوەستانەش جیاواز لەهاوئامانجی و هاوڕایی لەنێواندا، بەشێکیشی دەگەرێتەوە سەر وەفا وپایداری لەدۆستایەتی ئێمەدا، پێ بەپیی پێڕەوی وپارێزگاریی لە فەرهەنگ وکولتوری نەتەوەییمان کە پارتی سەربەخۆیی کوردستان شانازیی هەڵگریی ئەورێوشوێنەی وەک ئەرک بەئەستۆوەیە.


به هیوای سەرکەوتنی گشتیمان. بژی کورد، بژی کوردستان.
سەرکردایەتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان.
 ۱۷/٠٥/۲٠۲۲

 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین