پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان بۆ کۆنگرەی پێنجی پارتی سەربەخۆیی کوردستان پەیام و بڵاوکراوەکان

بەڕێز ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
         پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەربەخۆیی و شۆڕشگێری 
 بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی پارتە تێکۆشەرەکەتان ( پارتی سەربەخۆیی کوردستان ) گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و گشت کادرو ئەندام و دۆست و جەماوەرتان دەکەین ، ئومێدەوارین بەستنی کۆنگرەکەتان هاندەر بێ بۆ زیاتر پێشکەوتنی خەبات و بەدیهێنانی ماف و داخوازییەکانی گەلی تێکۆشەری کوردستان.
ئەم یادە لە کاتێک دایە ، کە  رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی سیاسی زۆر هەستیار و ئاڵۆز  تێپەڕ دەبێت ، کوردستانیش لەگەڵ هەڕەشە و پیلانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەرەو ڕوو بۆتەوە ، بۆیە بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان بەهێزکردنی پەیوەندی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان ، وەک زەرورەتیی قۆناغەکە و بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی داگیرکاریی لێکدەداتەوە. 
هەر لەم بۆنەیەدا ، وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی دووبارەمان ، جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان بزوتنەوەی نوێبوون و پارتی سەربەخۆیی کوردستان  دووپات دەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا 

  ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
2-4-2022

 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین