پیرۆز بێت جێژنی رەمەزانی پیرۆز پەیام و بڵاوکراوەکان

بە بۆنەی هاتنی جێژنی ڕەمەزان، پارتی سەربەخۆیی کوردستان پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی کوردستان بە تایبەتی و موسڵمانانی جیهان بە گشتی و ئەو موسڵمان و باوەڕدارانە دەکات کە وا ئایینیان وەک پێوەندی مرۆڤەکان لەگەڵ پەروەدگاری خۆیاندا پەیڕەو دەکەن و ئایینیان نەکردوەتە ئامرازی چەوسانەوە و سەرکوت کردنی نەتەوەی خۆیان و مرۆڤەکانی تر.
هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ئایینیانە ببنە مایەی یەکیەتی، تەبایی و ئاشتی و پێکەوەژیانی پێڕەوانی هەموو ئایینەکان لە کوردستانی خۆشەویستمان و بیانکەینە هەوێنی یەکڕیزی و بناغەی پاراستنی نەتەوەکەمان و خاکی پیرۆزی نیشتمان لە داگیرکەران و نەیارانی. 

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
ئەنجومونی سەرکردایەتی

٢٠٢٢/٠٤/٠٢ 
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین