پەیامی پرسە و رێزلێنان لە کاک عومەری قازی پەیام و بڵاوکراوەکان

نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین

بنەماڵەی بەڕێزی مەرحووم کاک عومەری قازی،

هاونیشتیمانیانی بەرێز

کۆچیی دوایی کاک عومەر قازی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات و بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە شاری مەهاباد کۆستێکی مەزن بوو بۆ نەتەوەکەمان  و بۆ  بنەماڵەی خوالێیخۆش بوو.

نەمر کاک عومەر قازی لە هەر دوو قۆناغی دەسەڵاتداریی ڕێژیمی پەهلەوی و کۆماری پەت و سێدارە دا بە زیندان و ئەشکەنجە و خەباتی بێ پسانەوەی سەلماندی کە بۆ نەتەوەکەی و لەپێناو نیشتمان دا لەهەرچەشنە لەخۆبردووییەک تەنەخی ناکا و ژیانی
سەربەرزانەی هەڵبژاردبوو کە ئەم شانازییە هەمووکەس ناگرێتەوە.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان پڕبەدڵ سەرەخۆشی لە ماڵباتی بەرز و بەڕێزی قازییەکان دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

 

ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پارتی سەربەخۆی کوردستان
 ٢٨ی ئاپڕیلی ۲٠۲۲

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین