هەڵەبجە لە بیر ناکەین
ڕۆژی 16ی مارسی ساڵی 1988 ئەو ڕۆژەی دێوەزمەی تاوان،بارانی ژەهری بەسەر هەڵەبجەدا باران. ئەو رۆژە دیموکراسی و مافی مرۆڤ کەڕ و لاڵ و کویر بوون، پەردەی هەورێشمی سەر ڕوویان هەڵخزی و ڕەشی ڕوویان دەرکەوت هاوشێوەی تاوانباران بوو
بە دەسماڵی درۆ ودووڕووییی ئارەقەی شەرمیان لە نێوچاوانیان سڕیەوە. ڕۆژی ١٦ مارسی ساڵی ١٩٨٨ بۆ ئێمەی کوردیش مەرگەساتە, قەتماغەی برینێکە بە جەستەی ماندووی نەتەوەکەمانەوە کە لەگەل هەر نزیک بوونەوە و یاد کردنەوەیەکیدا چڵی ئازاری لە دڵمان دەدا و داگیرکەرانمان لا ڕەزاگرانتر دەکات، هەڵەکانمان وەبیر دێنێتەوە و پێمان دەڵێت کە بەرژەوەندی، تاوانەکان دەشارێتەوە. ئەو رۆژە پەێماندەڵێت کەخۆمان پشتی خۆمانین و یەکیەتی و یەکبوونە دەمانپارێزێت و دەمانگەیەنێتە ئامانج و ڕۆخی سەربەخۆیی و ڕزگاری یەکجاری.
نفرەت لە تاوانباران لە هەر بەرگێک دا بن.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەری ڕێز و نەوازش لە بەرانبەر شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆییدا دادەنەوێنێ .
هەڵەبجە زامێکی بەژانی جەستەی کوردستانە کە قەت لە بیر ناکریت
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
16.03.22
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment