روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی لە لایەن پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستی کوردستانەوە
هاونیشتمانانی بەڕێز و نیشتمانپەروەر!
پارت و لایەنە کانی کوردستانی!
لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا لە لایەن کەسانێک یا هیندیک لایەنی تازە دامەزراو، لە ژێر ناوی لایەنی سەربەخۆییخوازەوە، جۆرە لێدوانێک دژ به ڕەوتی فیدڕاڵی خوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دونیای مەجازی و ناوەندەکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتەوە. لە بەر ئەوەی کە بەشێکی بەر چاو لە خەبات و تێکۆشانی لایەنەکانی گۆڕەپانی سیاسی کورد، کەمبایەخ کراوە، گلەییی و نیگرانی زۆربەی چاودێرانی سیاسی و ئەندامان و لاینگرانی ئەو لایەنانە لە مەڕ شێوەی بیرکردنەوەی سەربەخۆییخوازان بە شوێن خۆیدا هێناوە.
ئێمە وەک ٢ لایەنی دێرینی سەربەخۆییخواز، پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان کە ماوەی دەیان ساڵە لە پێناو ڕزگاری یەکجاری کوردستان لە هەوڵ و تێکۆشانداین، سەرەڕای جیاوازی لە شێوازی گەیشتن بە ئامانجی ڕزگاری، لەگەڵ بەشی هەرە زۆری لایەنە کوردستانیەکان پەیوەندییەکانمان لە ئاستێکی زۆر باشدایە، و هەوڵ وتێکۆشانمان زیاتر کردووە لە پێناو ئاشتی وتەبایی ناوخۆی ماڵی کورد دا.
ئێمە وەک ئەو ٢ لایەنە، وێرای ئەوەی کە بەردەوام پێداگردەبین لە درێژەدان بە خەباتی سەربەخۆییخوازی لە پێناو ڕزگاریی یەکجاری کوردستان، بەڵام هەر جۆرە لێدوانێک لە ژێر ناوی سەربەخۆییخوازی، کە بۆنی سازدانی دووبەرەکی و تێکدانی یەکڕیزی ناو ماڵی کوردی لێ بێت، یان بێڕێزی بەرامبەر بە پارتە سیاسییەکان، بە سەرکردە و پێشمەرگە و شەهیدانی کوردستانی تێدا بەدی بکرێت، بە تووندی ڕەد دەکەینەوە، و بە خەباتی سەربەخۆییخوازی نازانین و ناناسین.
بێگومان دووبەرەکی و شێواندنی ناو ماڵی کوردی! ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بە قازانجی داگیرکەران و نەیارانی ڕزگاری یەکجاری کوردستان دەشکێتەوە. پێویستە تێکڕاو وێکڕا لە هەوڵی خۆشەویستکردن و بە گوڕترکردنی خەباتی سەربەخۆییخوازی لە کوردستاندا بین. لەو پێوەندییەشدا داوا لە گشت ڕاگەیاندنە کوردستانیەکان و گشت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، کە بۆچوونی لایەنێک یا تاکێک لەو بوارەدا بە بۆچوون و هەڵویستی گشت پارت و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی کوردستانی لێکنەدرێتەوە.
بەردەوامی ئەم جۆرە لێدوانانە و سەپاندنی خواستی لایەنێکی دیاریکراو دژ بە لایەنی بەرامبەر، کاردانەوەی نەخوازراوی لێ ئەکەوێتەوە و جگە لە قازانجی داگیرکەران زیاتر بەرهەمێکی دیکەی نابێت.
هەر لەو پێوەندییەشدا داوا لە گشت ئەو تاک و لایەنانە دەکەین، کە خۆیان لە ڕەوتی خەباتی سەربەخۆییخوازیدا دەبیننەوە ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی دیانساڵەی پارتە شۆڕشگێڕەکان بگرن، کە تێکۆشانیان پڕە لە مێژووی خۆڕاگری و بەربەرەکانی لەگەڵ داگیرکەران، و لەو پێناوەشدا خاوەنی هەزران شەهید و بریندارو دەربەدەرکراون.
با ئاڵووگۆڕی بیروڕاکان لە چوارجێوەی دیالۆگێکی سالم و دۆستانەدا بێت، نەک زمانی زبر بەرامبەر بە یەک.
ئەرکی هەموومانە کە بەرژەوەندیەکانی تاک و حیزب فیدای بەرژەوەندی نیشتیمانی و یەكریزی ویەکدەنگی لایەنە کوردستانیەکان بکەین
شەکاوە بێت ئاڵای خەباتی ڕەوای سەربەخۆیی یەکجاری نیشتیمان.
ئەنجوومەنی سەرکرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
25/2/2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment