مرۆڤ و ئاژەڵ، وەرگێڕانی لە فارسیەوە بۆ کوردی: سەلیم حەقیقی
لە ژیانمدا گەلێک برینی تەشەناکردوو و ناسۆرم چێشتووە، زۆر شەو و ڕۆژان لە قوژبنێک بە زگی برسی و تەنیایی ماویتمەوە، بێکەس و ماڵ بەکۆڵ، بێ دەستەڵات و غەریب و غەوارە تەنانەت لەخۆم، هیچ کەس نەبووە پەنای بۆ بەرم و ئازار و ژانم ساڕێژ بکاتەوە و کوڵی دڵمی بۆ هەڵڕێژم، باوەشێک نەبوو لەخۆم بگرێ و پڕبەئامێزی ڕێکم کوشی و خۆشەویستییەکی دلۆڤانەی هەبێ، هیچ کەس پەنای نەدام، پێکەنین و خۆشی و سەیران و ڕابواردن و گەڕان هەتا دەنێوکەوتم خەیاڵێک بوو کە هەر شەوانە بە زگی برسی لە خەوما دەمدیت. ڕەنگبێ زۆر کەس ئەمە بە گومانەوە بخوێنێتەوە و بە گەمە و قومار پێدان و گاڵتە و ڕانان و چیرۆک وەرگرن، مرۆڤەکان هەتا ئەزموون نەکەن باوەڕ ناکەن و تێناگەن.
ئەو ڕۆژ سێ چوارپێ(سەگ) لە دەشتی گەرمێن لە دۆخێکی پیس بەهانامەوە هاتن و لەباوەشیان گرتم و بەبەزەوە داڵدەیان دام، ڕوانینم بۆ هەرچی ئاژەڵ و گیاندارە گۆڕا و پلەیان لای من لە زۆر بەناو مرۆڤ بەرزتر بۆوە و هەتا ماوم بە ڕوانینێکی تایبەت و پڕ لە ڕێز دەڕوانمە هەرچی ئاژەڵ و زیندەوەرە.
ئەو نووسراوەیەی سادق هیدایەت کە یەک لە بلیمەتەکانی قەومی فارسە، گەلێک جوان و ناوازەیە. ئەگەرچی سادق هیدایەت بە جۆرێک بە باوکی چیرۆک نووسی ناسراوە بەڵام لەهەمان کاتدا ڕووناکبیرێکی مەزنیش بووە، هەڵبەت بۆ منی کورد بە گۆشەنیگایەکی دیکە جیاوازە، بەو مانایە ئەو تاقمەی هیدایەت و محەممەد عەلی جەماڵزادە و سادقی چووبەک، بوزورگی عەلەوی و ... لەگەڵ هەموو خزمەتەکانیان بۆ ناوەندەگەراکان، ئێرانچی بوون و لە نووسراوەکانیاندا خەتیان خوار دەکرد و باوەڕی تەواویان بە "نەتەوەی ئیرانی" و ناسیونالیزمی چەواشەکار و نەبووی ئێرانییەوە هەبوو کە ئەمە بۆ من قبووڵ کراو نەبووە و نییە. جیا لەمە ئەم دەقەی هیدایەت کە دەمێکە خوێندووتمەوە و تەنانەت بۆسەر زۆر زمانی دیکەش وەرگێڕدراویتەوە(بە کوردیشەوە)، هەرنەبێ بۆ جارێکی دیکە با ئەو بیرۆکە پیرۆزە بخاتە مێشکی ئێمەمانان و بە چاوێکی دیکەوە و بە ڕوانینێکی ئاوەڵاترەوە بڕوانینە مافی ئاژەڵان و پرسی پاراستنی گیانلەبەران.
هیوادارم توانیبم خزمەتێکم بە مافی ئاژەڵان کردبێ و ئەو بەشە لەو مرۆڤانەی کەهەتا ئێستاش لە نیشتمانەکەم ڕاوچین و ئاژەڵانی کێوی بەناحەق دەکوژن، لەسەر باوەڕی پاشکەوتوو و بە پاساوی سەقەت و نەشیاو ئازار و ئەشکەنجەی ئاژەڵانی دیکە دەدەن و لێیاندەدەن و بێ ڕێزیان پیدەکەن، واز بێنن و بگەنە ئەو قەناعەتە کە، ئەوانیش وەک ئێمە خولقاون بۆ ژیانێکی سەربەست و ئازاد. لە کۆتاییدا سپاسی کاک بیزژەن قارەمانی بەڕێز دەکەم کە زەحمەتی کێشاو و پێشەکییەکی پوخت و پاراوی بۆ نووسی هەروەها وەک هەمیشە دەستی ئەمەگی کاک مراد بەهرامیان دەگوشم بۆ دیزاین، پێداچوونەوە و هەموو زەحمەتەکانی.
پێشکەش بە سەرجەم ژینگەپارێزان و ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافی ئاژەڵان لە کوردستان و جیهان.
ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی – زستانی ٢٠٢٢ی زایینی.
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە ئەم لینکی خوارەوە دابگرە.
Skickat från min iPhone
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment