نا بۆ دووبەرەکی، نووسینی گۆران ئەمیری
بە دوای بڵاوبوونەوەی کتێبی "بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد" بەتایبەت فایلی دەنگیی ٦٠ لاپەڕە هەڵوێست و ڕاگەیاندراوەکانی هەر دوو باڵی دێموکرات لە ژێر هەر باندۆڕ و گوشارێکدا بڵاوکرابێتەوە گەلێک بەرپرسیارانە و پڕ لە کەتوار و لەجێی خۆیدابوو.
لە شێوازی داڕشتنی ڕاگەیاندراوەکە ،بەدی دەکرێت کەدڵسۆزانە رەچاوی پاراستنی ئارامشی کوردستانی تیدا کراوە و لە هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی تاڵی مێژووی دووبەرکیش خۆیان پاراستووە .
پێکهێنانی قەیران و شێواندنی ئاسایش و ئارامی، شڵەژاندنی ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان لەرێگای گەلێک ڕەهەند و سەرچاوەی جیاوازەوە دزە دەکاتە ناو ماڵی کوردی. لە بەشێکی هەرە زۆری رووداوە نەخوازراوەکان دەستی داگیرکەران و دوژمنانی خۆماڵی لە پشتە.
هێنانە گۆڕی ئەو بابەتانەی کە ماڵی کورد زیاتر دەشێوێنن و تەشەنا بە کۆنە زامەکان دێننەوە ڕاستەوخۆ لە
بەرژەوەندی داگیرکەرانی کوردستان دایە. دژمن، بۆ تێکدانی یەکڕیزی و یەکدەنگی و تەبایی ناو ماڵی کوردی ڕێڕەو بەستێنمان بە دەستی خەڵکی خۆمان بۆ سازدەکات. بەداخەوە ئێمەش بێ ئاوڕدانەوە و سەرنجدان، ڕاست بەو ڕێچکەیەدا دەڕۆین کە بۆمان داێژراوە . ئەوانەی دەبنە دەستەچیلەی ئاگری شەڕی ناوخۆ، لە ڕێگای سازکردنی شەڕی نەفسی، ئاگر خۆشکەرن بۆ سەرو ماڵی هەموومان.
دەبێ باش بزانین ئاگری دووبەرەکی لەکەس ناپرسێ ناوت چييە؟ و سەر بەکام لایەنی؟
چەپ و ڕاست، زەرد وشین، تەڕ وشک تێکڕا و وێکرا پێکەوە دەسوتێنێت.
چارە نووسی کوردان لێک گرێدراوە ! هەموو مان سەرنشینی کەمێی باشوورین لە ئەگەری نوقم بوونی ئەم پاپۆڕە هەموو پێکەوە نوقم دەبین . زیندوو کردنەوەی کێشە کۆنەکان بەرەو نوقم بوونمان دەبا. سووک کردن و چووک کردنی یەکتر جگە لەقووڵکردنەوەی ناکۆکیەکان دەستکەوتێکی دیکەی نابێ.
لەڕاستیدا ڕووی نوسراوەکە لە کەسێک یان لایەنێکی دیاری کراو نییە. خەڵکی کورد لە سەرانسەری کوردستانی گەورە تووشی قەیران و کەش و هەوایەکی نالە بار هاتووە.
ڕۆژ نييە کارەسات و نەهامەتێک بەرۆکمان نەگرێ، تەنانەت خەڵکانی وەک ئێمەش کە لە کارەساتەکان دوورین و لە سەنگەری راستەقینەدا نین، لەژێر باندۆڕی رووداوە ناخۆش و نەخوازراوەکان تووشی کێشەی نەفسی هاتوون پێک هەڵدەپڕژێن و تاقەتمان پرووکاوە .
ماکەی بەشێکی هەرە زۆری ئەم گرفتانە بۆخۆمانین. بە تاک و کۆ ، بە سەردار و بن دارەوە، رەخنەمان لەسەرە.
لە زۆربەی ڕوداوەکانی ڕابردوو و سەردەم جێ دەستی داگیرکەران و چاو ساغەکانیان بەڕوونی هەست پێدەکرێ پێویستە خۆ خۆری نەکەین بە باو !
کێشەی من لەگەڵ هەڵەی هیچ سەرۆک و بەرپرسێک نییە. نەتەوەی کورد بە پلان و بەرنامەی ورد، تووشی دووبەرەکی دەکرێ. لە کاتە هەستیارەکان سەرقاڵی روداو و دیاردەیەکمان دەکەن کە گرفتی سەرەکی ئێمە نین! گرفتی سەرەکی ئێمە نەبوونی وڵاتە ،نەبوون ناسنامەیە. ئەرکی تاک بەتاکی هەر کوردێکە بە پەرۆش بێ بۆ
جوغرافیای کوردستان، بۆ بە تاڵان بردنی سامانی سروشتی سەر زەوی وبن زەوی لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە . با نەهێڵین هزری نەتەوەییمان بە لاڕێدا بڕوا ، حکومەتان و ڕێبەران چ چاکیان کردبێ یان خەراپ، دەڕۆن و نامێنن ئەوەی دەبێ هەموو نەتەوەی کورد بۆی بە پەرۆش بێ خاکە، وڵاتە، زمانە.
کورد و کوردستان پێویستی بە یەکڕیزی و ئارامشە، هەڵوێستی هەر دوو باڵی حیزبی دێموکرات لە وکاتە هەستیارە دا دڵخۆشکەرە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment