پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەبارەت بە کۆچی دوایی شاعیری گەل پەرتەو کرماشانی پەیام و بڵاوکراوەکان

دیسانەوە دەنگێکی زوڵاڵ و ڕوانی کوردی ماڵاوایی لێ کردین.
ئەمڕۆ  شاعیری هەست ناسک و ڕەوان بێژی دەڤەری کرماشان و بەختیاری مامۆستا عەلی ئەشرەفی نەویەتی ناسراو بە پەرتەوی کرماشانی ماڵاویی لە نەتەوە و نیشتمانەکەی کرد و بە جەستە جێی هێشتین.  
مامۆستا پەڕتەو لەدایک بووی ساڵی ١٩٣١ی زایینیە و لە گەڕەکی بەرزەدەماخی شاری کرماشان چاوی بە دونیا هەڵێناوە. مامۆستا پەڕتەو لە بنەماڵەیەکی ئەدەب دۆستی کوردانی بەختیاریی دانیشتووی شاری کرماشان بوو و هەر لە ڕیی بنەماڵەکەیەوە لەگەڵ شێعر و ئەدەبیات ئاشنا بووە. 
لە ماوەی ژیانیدا خزمەتی زۆری بە شیعر و ئەدەبیاتی کوردی کردوە. پەڕتەوی کرماشانی بە زمانەکانی کوردی و فارسی شێعری هۆنیوەتەوە. مامۆستا لە شێعرە کوردیەکانیدا بە کوردیەکی ڕەوان و پارواو و ڕەسەن نووسیویەتی و لەو ڕێگایەوە بەرەنگاری ئاسمیلاسیونی داگیرکەران بۆتەوە  و هەوڵی داوە کوردستانی بوونی کرماشانی شاری گەورەی کوردستان بە گوێی داگیرکەران و نەیاراندا بداتەوە .  
پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیری بەناوبانگی کوردستان مامۆستا پەڕتەوی کرماشانی سەرەخۆشی لە نەتەوەی کورد بە گشتی و بنەماڵەی مامۆستا پەرتەو و هەموو شیعر و ئەدیب دۆستانی کوردستان بەتایبەتی دەکات.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن 
25.01.2022

#ئەرمەنی
ئــــاوارەگـــــە‌ی بیـــچارەگـــەی بـــی‌خانــــمانم ئەرمەنی!
مـــــاڵد نیـــەزانــــم هــا لـــه کوو؟ ڕووح  و ڕەوانم ئەرمەنی
شیرین زوانم ئەرمەنی!
دەرد وەگیانم ئەرمەنی!
ترسم وه گەردم تا نەکەی، بووشی: "بچوو"، دەر وا نەکەی
ئـــەمجـــا م دی دیـــوانەگەی ئاگــــر وەگیـــــانم ئەرمەنی
تو بەو موســـوڵمانی بـــکه، لەی گـــەوره مێـــهمانی بــکه
هــــەر چــی کە خوەد زانـــی بکـــه، م ناتەوانم ئەرمەنی!
بیخــود ئەڕا ترســی!؟ خوەمم، قورســه دەمم، خاترجەمم
مانگەشەوە، سایەی خوەمە، ها شان وە شانم ئەرمەنی!
نــەووش ئەو قــەره: "چشــتی نیـــه"، دەر وا که بارم کەفتیه
هـــەر یەی چـــکە نەزری بـــکه، تەڕ بوو زوانم ئەرمەنی!
ئەر یەی کەسی له دژمنی پرسی: "یه له کووره سەنی؟"
وه گیان هەر چی کافره، ئووشــم: "نیــه زانـــم"، ئەرمەنی!
دە غوسسە ئاگر گرتمە،ڕی ماڵتان گوم کردمە
ئەرمردمیش هەر مردمە، مشتێ سوقانم ئەرمەنی
پشـــتم له بــار دەرد و غەم ،شـــکیا نیــــەزانم چووی بکەم!؟
دەردم یەســه له مـــاڵ خــــوەم، بی خانـــمانم ئەرمەنی!
ڕووژ و شـــەوم جـــوور یەکە، دەر وا که نەومیدم نەکە!
ئاخـــــه وە ناشـــــەڕ تـــازه م ، جــاهڵ جــــوانم ئەرمەنی!
دەر وا که زووتـــر «پــــەرتــــەو»ە، مـیمانەگەی ئاخر شەوە
یەی شــیشه لـــەو بەدمەســـەوه پــڕ که، بزانم ئەرمەنی
پەرتەو_کرماشانی 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین