تورکیا و پلانی هێرش بۆ سەر بەندیخانەی حەسەکە
تورکیا و پلانی هێرش بۆ سەر بەندیخانەی حەسەکە
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ماوەیەکە هێزێکی زۆری پڕ چەکی لە سنوورەکانی ڕوژاوا کۆکردوەتەوە و بریاری هێرش بۆ سەر ڕۆژاوای داوە بەڵام بە هۆی ڕای نێودەوڵەتیەوە نەیتوانیوە بریارەکەی جێبەجێ بکات.
لە ئێستاشدا کە ئەردوغان و ئاکپارتی لە ژێر گوشاری ئوپوزیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختدان و باش دەزانن لە کۆتایی خەلافەتەکەیان نزیک بوونەتەوە لە هیچ پیلانێکی قیزەون دەست ناپارایزن.
ئەردوغان هەموو جارێک بۆ خۆ ڕزگار کردن لە قەیرانەکان کەڵک لە هەستی نەتەوەیی تورکەکان وەردەگرێت و ئاگری شەڕی کورد و تورک لە باکوور جۆش دەدات، هەستی نەتەوەیی و شوینیستیان ڕادەکێشێ بۆ وەدەست هێنانی دەنگەکانیان. یەکێکی تر لە پلانەکانی تری ئاکپارتی و ئەردوغان هێرش کردنە سەر ڕۆژاوایە و تا بە پارێزگاری لە سنوورەکانی تورکیا بە خەڵکی بفرۆشێتەوە و دیسان لەو ڕێگایەوە سەرنجیان ڕابکێشێتەوە.
پیلانی هێرش بۆ سەر بەندیخانەی حەسەکەش پیانی نوێی ئەردغان و ئاکپارتیە کە بەم پیلانە پێیوا بوو ئامانجەکەی لە دوولاوە دەپێکێت.
یەکەم بە شکاندنی بەندیخانەکە کە گەورەترین بەندیخانەیە و تایبەتە بە گیراوانی داعش و زیاتر لە پێنج هەزای کەسی تێدایە، دەبێتەوە مەترسیی سەرهەڵدانێکی نوێی داعش لە ناوچەکە بە هێزێکی ئاوا گەورەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە جارێکی تر بە ناوی هاوپەیمانی دژی داعیشەوە ئیزنی پێبدەن سنوورەکان ببەزێنێت و بە ئامانجەکەی کە لەناو بردنی دەسەڵاتی خۆسەری دیموکراتیە بگات. پێیوابوو بەم پیلانە هەم لە خەونە وشتریەکەی خەلافەت نزیک دەبێتەوە و هەم دەتوانێت لە هەڵبژاردن دا بەناوی پاراستنی سنوور وەک کارتێکی بەهێز بەکاری بێنێت .
دووهەم ئەگەریش بە ئامانج نەگەیشتن و ڕێگای هێرش کردنە سەر ڕۆژاوایان لێ گیرا ئەوا پێنج هەزار داعیشی دڕەندەی قین لەدڵ کە دڵی ڕەشیان لە قینی تۆڵە پڕە لە کوردستان و دەسەڵاتی خۆسەری بەرداوە و لە داهاتوودا ئەو ڕێگایە بەکار دێنێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی. ئەمەش هەر بۆ ئەوان سەرکەوتنە و دەتوانن بە یارمەتیان بەردەوام بن لە پیلانە گڵاوەکانیان .
بەڵام غافڵ لەوەی کە هەر ئەو هێزە دژە تاریکی داعیش شکێنە لەوێیە وا حەماسەی کۆبانیان خوڵقاند بوونە مایەی فەخر و شانازی نەتەوەیەک و توانیان هەموو پێوەر و معادلە سیاسیەکان بگۆڕن. ئەو کچە شەڕوانانە وا بوونە ئەفسانە و مێژووی مرۆڤایەتی پێیانەوە دەنازێت لەوێن و بەرنگاریان دەبنەوە. هەر ئەوانەش بوون بە یارمەتی هاوپەیمانەکانیان شکستیان بە پلانەکەیان هێنا.
با ئەردوغانەکان باش بزانن ئەوە نەتەوەی کوردە وا بە زیندویی ماوەتەوە و دەمێننەو و دەبێتە کابووسی خەونەکانتان.
سڵاو لە شەڕوانانی داعیش شکێن.
مردن و نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردستان.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٠٢٢|٠١|٢٣
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment