پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی لە سێدارەدانی کاک حەیدەر قوربانی، زیندانی سیاسی پەیام و بڵاوکراوەکان

دیسانەوە تاوانێکی تری کۆماری دژە مرۆڤی پەت و سێدارە . تاوانێکی تر جارێکی تر لە درگای دڵی هەر کوردێکی نیشتمانخۆشەویستی دا وڕۆڵەیەکی تری نیشتمان کاک ‌حەیدەری قوربانی بوو بە قوربانی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 19.12.2021 کاک حەیدەری قوربانی بە قەڵافەتی مێرانە و شێرانەی، بە بڕوای پۆڵایین وەک بێستوونی ڕەگ لە ناخی نیشتمان داکوتاو، برایە مەیدانی ئێئعدام و کەوتە بەر دەسڕێژی ڕەشبیرانی دوژمنی مرۆڤایەتی و خاک و نیشتمانی کوردستان و نەتەوەکەمان و جوانی و بەها مرۆڤایەتیەکانی و ئێعدا کرا . ئەم تاوانانە بەرانبەر بە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان نە یەکەم و نە دوایین جارە لە مێژووی قیزەونی پڕ لە تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا کە لە دژی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد ئەنجام دەدرێن. کۆتاییەکەشی تەنیا و تەنیا لە نەمان و ڕووخانی ئەم ڕێژیمە دژە مرۆڤیەدا بەدی دەکرێت .
بەداخەوە گەورەیی ئەم تاوانانە دەنگی هاواری بەحەقی ڕۆڵەکانمان و ‌قرمە و شریخەی چەکی بەرانبەر بە سنگی پۆڵایین و پڕ لە هیوایان نە تا ئێستا توانیویەتی ویژدانی نووستووی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانیەکانی دیفاع لە مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و وڵاتانی لانکەی دیموکراسیی نووستو لە دنیای بەرژەوەندی و سات و سەودا بە مرۆڤایەتیەوە لە خەو هەستێنێت و نە توانیویەتی ببێتە دینەمۆ و هەوێنی یەکیەتی و یەکبوونێکی لە دڵەوەی خۆمان، کە هەم خۆمان باش دەزانین لێمان ڕوونە تەنیا ڕێڕەوی ڕزگار بوونمانە و هەم تاکە هیوای شەهیدان و ڕۆڵە گیان بەختکردووەکانیشمان بووە.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان ویرای مەحکومکردنی لە سیدارەدانی کاک حەیدەر قوربانی، هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکار و هاورێیانی رادەگەیەنین و سەرخۆشیان لێدەکەین.
بەهیوای وەدیهاتنی ئاواتی ڕۆڵە گیانبەختکردووەکانمان
 نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران 
بژی کورد بمێنێ کوردستان

 پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٠٢١/١٢/١٩

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین