پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی گیانبەخترکردنی پۆلێک هاونیشتمانی مەریوان
جارێکی تر و چەندین قوربانی دیکە بە هۆی رووداوی هاتوو چۆ.
بەداخەوە ڕۆژی ١١ی خەرمانان بە هۆی ڕوداوی هاتوچوو و لە ڕێڕەو دەرچوونی مینی باسێک لە سەر ڕێگای مەریوان، لە بەینی ئاواییەکانی تفێن و پاڵنگان ١٦ کەس لە هاووڵاتیانی مـەریوان گیانیان لەدەست دا.
لە وڵاتێکدا کە بەشی هەرەزۆری داهاتی وڵات لە ڕێگای پەروەردەی تیروریزم و گەیشتن بە چەکی کۆمەڵکوژ و لە پیناو پڕچەککردندا بۆ سەرکوتی نەتەوەکانی تر و دابینکردنی بوودجەی ڕێکخراوە ترۆریستەکاندا خەرج بکرێت . وا دەکات کە ڕێگاوبان و هۆکاری گواستنەوە وهاتووچو و ئاستی نزمی کوالیتی ئوتومبیل و هۆکارەگواستنەوەکان بە هیچ پێوەری لەگەڵ ستانداردە جیهانیەکاندا یەک ناگرێتەوە . لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لە ئاکامی هەڵاواردن و پێڕانەگەیشتنی شارە کوردەکان بەگشتی ڕێگاکان لە کوردستانی ئێمە لە نزمترین ئاست دابێت و ساڵانە ئەوەندە قوربانی لێ بکەوێتەوە کە ناوی ڕێگای مەرگی لێ بنریت. بە بۆنەی ئەو رووداوە دەڵتەزێنەوە پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسو کارێ قوربانیان و خەڵکی بەئەمەکی شاری خۆڕاگری مەریوان دەکات و هیوای چاک بوونەوەی هەرچی زووتری بریندارەکان دەخوازێت و هیوادارە کە خەڵک لەو بارودۆخی ڕێگاوبانەدا کەمتەرخەمی نەکەن لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیاندا، با هەڵەی مرۆڤیش نەچێتە پاڵ ئەم هۆکارە دزێوانە.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
03.09.2021
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment