بریاری دادگەی تاوانەکانی هەولێر هەنگاوێکی پیرۆز و هەڵوێستێکی نیشتمانییە پەیام و بڵاوکراوەکان

ڕۆژێ 11 مانگی گەلاوێژ دادگەی تاوانەکانی هەولێر بۆ سێ کەس لە تیڕۆڕیستانی کۆماری ئیسلامی بە تاوانی تیڕۆڕ کردنی فەرماندەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەزای لە سێدارەدانی بڕێوە.
ئاشکرایە لە پشت هەموو ئەو تیڕۆڕ و کردەوە تێکدەرانە بەگشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە باشووری کوردستان جێ پەنجەی خوێناوی کۆماری ئیسلامی بە سەنەد و بەڵگە دیارە. ئەگەر چی لە دادگەی هەولێر کۆماری ئیسلامی نەهاتە مەحکەمە کردن بەڵام بە حەقیقەت، بە شاهید و بەڵگە و بڕیار، نا ڕاستەوخۆ کۆماری ئیسلامی بە تاوانباری سەرەکی ناساندرا.
دەزگای دادی هەولێر لەو بڕیارە بوێرانەدا سەرەڕای ئەگەری کاردانەوەی ئێران، لە تاوانبارکردنی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی نەپاراستوە و بەو بریارە مێژوویە هاتە ریزی ئەو دادگەیانەی کە توانیویانە دوور لە هەموو بەرژەوەندێکی حیزبی و دەستەڵاتی حکومی بریاری سەربەخۆ بدەن. دیارە لە هەموو دادگەیەکی سەربەخۆ، لە سەر تاوان و تاوانباران چاوەڕوانی بڕیاری دادپەروەرانە دەکرێ، لێ بڕیار لە سەر کەیسی تاوانبارکردنی حکومەتی ئێران پێویستی بە بوێری دادگە و چرای سەوزی بەڕێوەبەری هەرێمی کوردستان هەیە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێ کە بەداخەوە هەموو تاوانبارەکان کوردن! دژمن دەزانێ : ٭دار هۆرەی لە خۆی نەبێ ناقەڵشێ٭.

پارتی سەربەخۆیی کودستان وێڕای دەستخۆشی و پشتگیری لە دەزگای داد و دادوەرە بوێرەکان، هیوادارە ئەم بڕیار و هەڵوێستە نەتەوەییە ببێتە پەند و عیبڕەت بۆ هەموو خاین و سیخوڕ و خاکفرۆشان.

 ئازادی بەبێ وڵاتی ڕزگارکراو ئاستەمە.

 سەرکەوێ خەباتی ڕزگاری و سەربەخۆیی گشت کوردستان.
 پارتی سەربەخویی کوردستان
2021-08-02

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین