پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیام و بڵاوکراوەکان

خەڵکی تێکۆشەر و مافپەروەری کوردستان!
وا بۆ جارێکی دیکەش سیناریۆی هەڵبژاردن لە پێناو درێژەدان بە تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێدەکاتەوە .
لە ماوەی زیاتر لە چل ساڵ دەسەڵاتی  داگیرکەر و دژە مرۆڤیی کۆماری ئیسلامی و سیناریۆ جۆر بە جۆرەکانی هەڵبژاردن دا، نەک هیچکام لە بچووکترین و سەرەتایی ترین  مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان دەستەبەر نەبوو، بەڵکوو ڕۆژانە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی بەراانبەر نەتەوەکەمان و باقی نەتەوەکانی تر دڕندانەتر، زیاتر و توندتریش بووە .
لای هەمووان ڕوون و ئاشکرایە کە مافە نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیستەمێکی داپڵۆسێنەر و پاوانخواز و دژە مرۆڤی وەک کۆماری ئیسلامیدا  کە بە پێی یاسا بنەڕەتیەکانی دژ بە مافە نەتەوایەتیی نەتەوەی کورد و باقی نەتەوە داگیرکراوەکانی ناو جوغرافیای داسەپاوی بەناو ئێرانە دەستەبەر نابێت. بۆیە پێمان وایە ئەم سیناریۆیەش هیچ جیاوازیەکی لە گەڵ سیناریۆکانی پێشوو نیە .
بەو پێیە کە پارتی سەربەخۆیی کوردستان بڕوای بە مافی چارەی خۆ نووسین و ڕزگاری یەکجاری و سەربەخۆیی کوردستانە و  ئەو مافە بە مافی ڕەوای نەتەوەی خۆمان و هەر نەتەوەیەکی تری دەزانین . وەک دیتوومانە و دەیبینین وڵامی کۆماری ئیسلامیش بو خواستی نەتەوەکان لە چل ساڵی ڕابردوی تەمەنیدا تەنیا داگیرکاری، کاولکاری، کومەڵکوژی ، ئێعدای ڕۆژانەی لاوان ، ئاسیمیلاسیون ، بەتاڵان بردنی سامانی گشتی و ژینۆسایدی فەرهەنگی ،کلتووری و زمان و ئەدەبی بووە.  هیوادارین  و داواکارین کە کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەر و ماف پەروەری کوردستان بە هەر شێوەیەکی مومکین کە بۆیان دەکرێت و دەگونجێت خۆ لە بەشداریی شانۆگەری هەڵبەژاردن بپارێزن . با  ناڕاستەوخۆ نەبینە یارمەتیدەر و نەکەوینە خانەی  شەرعیەت دان و دەڕژەدان بە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
دەنگ نەدان وبەشداری نەکردنی خەڵکی کوردستان بەیەکریزی ویەکگرتووی دەتوانێ لەجاران زیاتر پێگە و ڕەوایی "مەشروعیەتی" ڕژیم لاواز تر بکات و جیهانی سیاسی تێبگەیەنێت کە کورد دژی ئەو رژیمە داگیر کەر و تێرۆریستەیە. وەک چۆن هەرلەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ناو جوغرافیای داسەپاوی ئێران کورد بەشداری هەڵبژاردنی نەکرد  و بە ئاشکرا و بەر لە هەموو نەتەوەکان وڵامی "نا"ی بە کۆماری ئیسلامی دایەوە.

یەکیەتی ، هاودەنگی و هاوخەباتی سەرکەوتنمان مسۆگەر دەکات 

سەرکەوێ خەباتی گشت رەهەندی ونەتەوەییمان لەپێناوسەربەخۆیی کورد وکوردستان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
20.05.2021

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین