ئەی ڕەقیب! هۆنراوەکان

یوونس ڕەئووف - دڵدار

دڵدار، کوڕی مەلا ڕەئوف کوڕی مەحموود کوڕی مەلا سەعدی خادم ئەلسجادەیە و لە ڕۆژی ٢٠ی شوباتی ١٩١٨ لە شاری کۆیە لە دایک بووە. لە تەمەنی دە ساڵیدا دڵدار دەخرێتە قوتابخانەوە و پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە ڕانیە تەواوکردوە و دواتر خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە تەواو دەکات. لە ساڵی ١٩٤٠دا لە شاری کەرکووک قۆناغی دواناوەندی تەواو دەکات و ئینجا ڕوو دەکات بەغدا و چووەتە زانکۆی یاسا و ساڵی ١٩٤٥ بڕوانامەی زانکۆی یاسایی وەردەگرێت و دەبێتە پارێزەر. لە بەغدا دەبێت بە ئەندامی حیزبی ھیوا. دوای ماوەیەک بە ھۆی کارە سیاسییەکانییەوە دەخرێتە زیندان. لە کۆتاییدا لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨ و لە تەمەنی سی ساڵیدا لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی دەکات. بەناوبانگترین شیعری دڵدار، ئەی ڕەقیبە کە لە تەمەنی ٢٨ ساڵییدا و ٢ ساڵ پێش مردنی، کرا بە سروودی نیشتمانیی کۆماری مەھاباد و تا ئێستاش ھەر وەک سروودی نیشتمانی دەناسرێتەوە.

ئەی‌ ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان

نایشکێنێ دانەیی تۆپی زەمان

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە

زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین

سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە

زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

لاوی کورد ھەستایە سەر‌ پێ وەک دلێر

تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە

زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

ئێمە رۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین

دینمان، ئایینمان ھەر نیشتمان

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە

زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

لاوی کورد ھەر ‌حازر و ئامادەیە

گیان فیدایە، گیان فیدا، ھەر گیان فیدا

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە

زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین