هەژار و هاوپەیمانی سێ سنوور جوڵانەوەکانی کوردی

پەیمانی سێ سنوور لە خەزەڵوەری ساڵی١٣٢٢ ی هەتاوی، ژوئە نی ١٩٤٤ی زاینی لەداوێنی چیای داڵانپەڕ بەستراوە. داڵ چەشنە مەلێکی باڵدارە و بەرزاییەکەی ئەوەندەیە کە پەڕی هەڵۆ هەڵدەوەرێنێ. نوێنەرانی کۆمەڵەی ژ ێ کاف بریتی بوون لە:

١- قاسمی قادری قازی (ق.ق.ق.پیاو، ئەندامی ژمارە١٠٥٣) وەک سەرۆکی  وێنەران.

٢- عەبدولرەحمانی شەڕفکەندی(ع.هەژار. ئەندامی ژمارە ٢٠)

٣- عەبدولرەحمانی زەبیحی(ع. بیژەن ئەندامی ژمارە ٢)

نوێنەرانی کۆمەڵەی هیوا بریتی بون لە: سەید عەزیزی شەمزینی(ع.هووشەنگ، ئەندامی ژمارە٧)

٢- شێخ عوبەیدیلای زینۆێ(ع. جهانگیر، ئەندامی ژمارە ٧١٦)

مامۆست اهەژار لە کتێبی «چێشتی مجێور» دا دەنوسێ: مانگی جۆزەردان بوو، دروێنەی جۆ لەدەوری بۆکان دەستی پێکردبوو. حیزب ناردبوی، چومە سابڵاغ. دەگەڵ« میرزاقاسمی قادری قازی»و«زە بیحی» کە دە بوینە سێ کەس، کوتیان دەبێ بینە «دزەی مێرگەوەڕ». دەگەڵ نوێنەرانی حیزبی «هیوا»ی کوردستانی عێراق گفتوکۆ بکەن و هەر قەرارێک ئێوە بیدەن، ئێمە پێی رازین. بەیانی وڵاغما ن لە«سۆفی شێرە» ناوێک بەکرێ گرت و چوینە «دۆڵی دزە» بۆ نیورۆ لای عەبدولقادر» ی«شێخ عەبدوڵا» لە «گردوان» بوین وئێوارێ چوینە رەشماڵی ماڵی شێخ لە«دزە»، نوێنەرا نی هیوا، شێخ عوبەیدیللای زینوێ وسەید عەزیزی شەمزینی کە ئەفسەرێکی عیراق بوو،«سەعیدی کانی مارانی »ناوێکیش کەتازەلاوێک وخوارزای«شێخ عوبەیدلا»بوو دەگەڵیان هاتبوو. کۆبوونەوەیەکمان پێکەوە کرد و لە سەر دوازدە نوختە پێک هاتین کە هەر دو حیزب پێکەوە هاوکاری بکەن و مەعلومات پێک بگۆرنەوە. جا چونکە لەو شوێنەی پێک هاتین «بناری داڵانپەڕ»و لایەکی«شەمزینان»وئەملای ئێران بوو، ناومان نا پەیمانی سێ سنوور. بریار درا هەردوکمان بێ خۆ گرتن، هەرکەسە لای خۆی «بەیانە» کە بڵاو کاتەوە. دوای حەوت شەو لە «دەزە» بەریگای «شنۆ» دا گەراینەوە. لە شنۆ بەپێ هاتینە نەغەدە. لە نەغەدەوە بەسواری ترومبیلێکی «سینەما»ی ئینگلیستان کەدەهاتە سابلاغ هاتینەوە. ئێمە دەسبەجێ نوسخەی «بەیان»ی خۆمان لە «نیشتیمان» داچاپ کرد. هێشتا بڵاومان نەکردبۆوە، خەبەریان داینێ کە حیزبی «هیوا» بەوپێکهاتنە رازی نەبوە و چاپی مەکەن. رووپەرە چاپکراوەکەی پێکهاتنەکەمان لە گۆوارەکە دڕی.

لەکتیبی هەژار لەلوتکەداوەرگیراوە.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین