پیرۆز بێت یەکگرتنەوەی دوو باڵی کۆمەڵە پەیام و بڵاوکراوەکان

کادر و پێشمەرگەکان لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
بە خۆشیەوە ئەمڕۆ ٢٠/١١/٢٠٢٢ یەکگرتنەوەی هەردوو باڵی کۆمەڵە ڕاگەیەندرا و هەنگاوێکی بەنرخ و پڕبایەختر لە پێناو یەکخستنی ماڵی کورد هەڵهێنرایەوە . 
ئەم یەکگرتنە لە کات و ساتێکی مێژوییدا بوو کە نەتەوەکەمانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پێدا تێپەڕ دەبێت . خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک پێداویستیەکی هەنووکەیی چاوی لێ دەکەن  کە گڕو تین و هیوا و هومێدێکی تازە دەداتە بەر خەباتگێرانی ماندویی نەناسی شۆڕشی ژینا  لە شەقامەکانی کوردستان لە پێناو بەردەوامی ڕاپەڕینەکان تا گەیشتن بە ئازادی و ڕزگاری یەکجاری. 
پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی ئەم یەکگرتنەوەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و پێشمەرگە و کادر و سەرکردایەتی کۆمەڵە و دۆستان و لایەنگرانی دەکات .
 هیوادارم ئەم یەکگرتنانە ببێتە هەوێنی دامەزرانی بەرەیەکی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری هەموو حیزب و لایەنەکان کە پێداویستیەکی هەنوکەییە بۆ یەکخستنی ماڵی کورد و  ویست و خواستی هەر تاکێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
بەرەو یەکخستنی هەموو هێز و تواناکان لە پێناو بە ئامانج گەیاندنی شۆڕشی ژینا لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٠/١١/٢٠٢٢


 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین