راگەیەندراوی پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەبارەت بە مووشەکبارانی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ سەر قوتابخانە و بنکەکانی رێکخراوە سیاسیەکانی رۆژهەلات لە باشووری کووردستان پەیام و بڵاوکراوەکان

هاونیشتمانیانی کوردستان
وەک ئاگادارن ئەمڕۆ 28.09.2022 ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی سڤیل و قوتابخانە و بارەگای پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستان ، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادی کوردستانی لە باشووری نیشتمان بە چڕی کردە ئامانجی موشەک و درۆنی بۆمبڕێژ کراو .
ئەم بۆمبارانانە لە نێو خاکی باشووری کوردستان تاوانە و پێشێلکاری سەروەری وڵاتانی دراوسێیە و یەک لە دوایین پەلەقاژەکانی سەرەمرگی ڕێژیمی کۆماری مەرگ و تاوانە . 
دوژمن پێیوایە بەم کردەوە دژەمرڤایەتیانە ڕاپەڕینی ناوخۆ دادەمرکێنێتەوە . لەوەی غافڵ ڕاپەڕینی ئەمجارە ڕاپەڕینی خۆڕسکی جەماوەریە دژی داگیرکەرانی کوردستان و تاوانەکانیان و ئەم کردەوە نامرۆڤانەی ڕێژیم خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و گەلانی زۆر لێکراوی ئیران ڕق ئەستورتر دەکات بۆ بەردەوامی ڕاپەڕین تا گەیشتن بە ئامانج و ڕزگاری .
ئەم بۆمبارانانە بۆ بە لاڕێدابردنی ڕای جیهانیە بە نیسبەت شۆڕشی ناوخۆ (شوڕشی ژینو ) و کەمکردنەوەی فوکوسی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران و هەموو جیهانە  لە سەر ڕاپەڕینی شارەکان لە کوردستان وەک سەرچاوەی ڕاپەڕین بە تایبەتی و شارەکانی ئێران بە گشتی .
ئەم تاوانە ،تاوانەکانی تری داگیرکەران ناشارێتەوە . شۆڕش و ڕاپەڕین لە شارەکان بەردەوامە تا سەرکەوتنی یەکجاری و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و دەست و پێوەنەکانیان .
سەرکەوتن لە بەردەوامی ڕاپەڕینی ناوخۆیە و یارمەتی پارت و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات لە کاتی پێویست و گونجاودا بە یەکیەتی و یەکگرتووی هەرچی زیاتر .
ڕۆحی شەهیدانی بۆمبارانی بارەگای پارتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان شاد . هیوای هەرچی زووتر چاک بوونەوە بۆ بریندارەکانیان دەخوازین .
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
28.09.2022


 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین