ڕاگەیندراوی پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەبارەت بە ڕاپەڕینی ژینا بۆ ژیان و ئازادی پەیام و بڵاوکراوەکان

خەڵکی ڕاپەریوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
ئازادیخوازان و ماندویی نەناسان

ڕاپەرینی ژینا بۆ ژیان و ئازادی پێی نایە هەشتەمین رۆژی خۆی. لەو ماوەیەدا بە دەیان هاووڵاتی کورد و غەیرە کورد گیانیان کردۆتە قوربانی ئازادی گەل و نیشتمان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران. هەروەها بە سەدان کەس بە دەستی جەللادانی رژێم بریندار بوون و هەزاران کەسیش دەسبەسەر کراوون و خراونەتە زیندان.

رژێمی کۆماری ئیسلامی بەهەر شێوەیەک کە بۆی بکرێ هەوڵدەدات ئەم ڕاپەرینە سەرکوت بکات. دەیهەوێت بە هۆی بڕینی ئینترنێت پەیوەندی خەڵکی ناوخۆ و دەرەوە لێک ببڕێت. دەیهەوێ بە هەرەشە و بەچەواشەکاری و سەحنەسازی جۆرا و جۆر خۆپیشاندەران تاوانبار بکات بۆ رەوایەتدان بە سەرکوت و گرتن و کوشتن. هەتا بۆتان دەکرێ خۆ لە کوشتن بپارێزن، لە هەمانکاتدا کە ماندویینەناسانە درێژە بە خۆپیشاندانەکان دەدەن تا روخانی رژێمی کۆماری ئیسلامی کە دەبی ئامانجی سەرەکی ئەم ڕاپەرینە بێت.

خەڵکی ڕاپەریو و وەزاڵە هاتوی کوردستان و ئێران. ئێمە وەک پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەری رێز و حوورمەت دادەنەوێنین بۆ شەهیدانی ڕاپەرین و خۆمان بە هاوخەمی دایکان، باوکان و خۆشک و براکانیان دەزانین. ئەم شەهیدانە شەهیدی گەلن و شەهیدان نامرن. داوای هەرچی زووتر چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەکەین و هیواخوازین دەسبەسەرکراوان و گیراوانیش بە سڵامەتی بگەرێنەوە باوەشی راپەینی ژینا بۆ ژیان و بۆ ئازادی. 

پارتی سەربەخۆیی کوردستان دەستی لەناودەستی ئێوەدایە و تا وەدستهاتنی ئامانجەکانی خەڵک لە خەبات و تێکۆشان ڕاناوەستێ و ماندوو نابێت.
ئەرکی هەموو خەڵکی کوردستان و ئیرانە لە دەرەوەی وڵات کە نەهێڵن خەڵکی ناوخۆ هەست بە تەنیایی بکەن. پێویستە ڕاپەرینی ناوخۆ پەیویست بکریت بە ڕاپەینی هەمەلایەنە و بەهێزی دەرەوەی وڵات. مامۆستایانی زانکۆکان پێویستە بەهەر شێوەیەک کە بۆیاندەکرێت جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی بە خوێندکاران و خەڵکی دیکە بناسێنن، پێویستە وێنەی ژینا لە هەر جێگایەکی مومکین بڵاو بکرێتەوە. هونەرمەندان پێویستە بەشداری راپەرین بن و نەهێڵن خەلکی ناوخۆ هەست بە بێکەسی بکەن. پیویستە خۆپیشاندانەکان بگوێزرێنەو بۆ ئەو شوێنانە کە باشترین هەست و سۆز بۆ ناوخۆ دەستەبەر دەکەن. بەردەم بنکەی سازمانی میلل، سفارەتخانەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی پێویستە ببنە شوێنی مانگرتن و خۆپیشاندان. دروشمی بروخی کۆماری ئیسلامی ئیران پێویستە ببێتە دروشمی سەرەکی و روخانی رژێم دەبی ئامانجی راپەرین بێت. 

هاووڵاتیانی تێکۆشەر

ڕاپەرینی ژینا بۆ ژیان و بۆ ئازادی ڕاپەرینە دژی ٤۳ ساڵ دەسڵاتی سەرکووت و دژی گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕاپەرینە دژی بێحوورمەتی و گرتن و کوشتن، راپەرینە دژی ژیانێک کە کۆماری ئیسلامی بەزۆر دەیهەوێ بەسەر خەلکانی ئێرانی دا داسەپێنی. ئەم ڕاپەرینە راپەرینێکی بەهەق، بەجێ و تاکە رێگایە بۆ لە ناو بردنی کۆماری پەت و سێدارە لە ئێران.

خەڵکی ڕاپەریوی نیشتمان! ئیستا شەقام و کۆڵانەکان لە بەر دەستی ئێوەدایە. درێژەدان بە ڕاپەرین تا کۆتایی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئیران ئەرکی هەمو خەلکانی ناو جوگرافیای ئێرانە هەم لە ناوەوەی ئێران و هەم لە دەرەوەی ئێران. ئەرکی باوکان و برایانە کە بەردەوام پشت و پەنای دایکان و خۆشکانی ڕاپەریو و تێکۆشەر بن.

ئەرکی حیزب و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان و ئێرانە کە شێلگیرانە پشتی خەڵکی ڕاپەریوی وڵات بەرنەدەن و خۆ ئامادە بکەن بۆ بەدەستگرتنی ئیدارەی وڵات دوای روخانی کۆماری ئیسلامی ئێران. پارتی سەربەخۆیی کوردستان هەردەم ئامادەیە بۆ هاوکاری دەگەل هێزە سیاسیەکانی کوردستان بۆ هاوخەباتی دژی داگیرکاری و دەستەبەر کردنی سەروەری سیاسی و ژیانێکی پڕ لە سەروەری بۆ خەڵکی کوردستان.

سڵاو لە شەهیدانی ڕاپەڕین

بروخی کۆماری ئیسلامی ئێران

بژی کورد و ڕزگار و سەربەخۆ بێت کورستان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

۲٠۲۲_٠۹_۲۳

 

 

 

Skickat från min iPhone

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین