پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەبارەت بە کوشتنی مەهسا (ژینا) ئەمینی پەیام و بڵاوکراوەکان

خەڵکی خۆڕاگری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هاونیشتمانیانی بەرێز

هەروەک ئاگادارن کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات، دەستی کردوە بە گرتن، ئەشکەنجە کردن، کوشتن و لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی ئازادیخوازی کورد.

زۆر بە داخەوە لە بەر یەک نەگرتوویی و هەلومەرجی  سیاسی ناوچەکە و جێهان تا ئێستا نەتوانراوە کۆتایی بە دەسەڵاتی نگریسی ئەم ڕژیمە مرۆڤ کوژ و تیرۆریست پەروەرە بهێنرێت.

مەهسا (ژینا) ئەمینی تازەترین قووربانی دەستی ئەم رژێمە مرۆڤ کوژەیە کە لە کاتی چوونی بۆ تاران بە بیانوی رووسەری نالەبار دەگیرێ و پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانە کە بەداخەوە لە وێ کۆچی دوایی ئەکات.

ئێمە وەک پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کاتێکدا بەتوندی ئیدانەی ئەم کردەوە دڕندانەیەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەکەین، هەر لەو کاتەشدا خۆمان بە هاو خەمی دایک و باوک و برا و خۆشکی ڕەوانشاد ژینا ئەمینی جوانەمەرگ، خەڵکی خۆشەویستی شاری سەقز و هاولاتیانی رۆژهەڵات بەگشتی ئەزانین.

جێی خۆیەتی کە هاونیشتمانیانمان بە بەشداری لە پرسە و سەرەخۆشی گیانبەختکردو ژینا ئەمینی دا هەم هاوخەمی کسوکاری ژینای جوانەمەرگ بن و هەمیش دەژایەتی خۆیان دژ بەم کردوە دڕندانەیەی کۆماری ئیسلامی دەر ببڕن.

بەو هیوایە بە یەکگرتووییمان کۆتایی بە کوشتنی ڕۆڵەکانمان و دەسەڵاتی ئەم ڕژیمە مرۆڤ کوژە بهێنین و کوردستان ڕزگار و سەربەخۆ بکەین.

ڕەوانی ژینای جوانەمەرگ شاد و یادی هەرمان بێت. 

بژی کورد و کوردستان
نەمان بۆ ڕژێمی داگیرکەری ئێران

سەرکردایەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین