٢٨ ی گەلاوێژ رۆژی جیهادی خومەینی دژ بە نەتەوەی کورد پەیام و بڵاوکراوەکان

گەلاوێژ ڕۆژی جیهادی خومەینی دژ بە نەتەوەی کورد

ئەوڕۆ ٢٨ی گەلاوێژ 43 سال بەسەر فەرمانی جیهادی خومەنیی دژ بە نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێدەپەڕێت . ٢٨ی گەلاوێژ وەبیر هێنەرەوەی ڕق و کینەی شاراوەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیە. خومەینی کە کەڵکی لە هەستی خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئێران دژ بە دەسەڵاتی شا وەرگرتبوو . دەیان وەعدەی زێڕین و بریقەداری بە خەڵکی ئێران دا ، باسی مافی تاک و گەلانی دەکرد ، سەرنجی چەپەکانیشی وەک ئیسلامیەکان بەلای خۆیدا ڕاکێشا ، بە باشی دەرفەتەکەی قۆستەوە ڕێبەری شۆڕشەکەی گرتە دەست .
نەتەوەی کورد یەک لەو نەتەوانە بوو لە شۆڕشی نەتەوەکانی ئێراندا چالاکانە بەشداریی کرد ، قوربانی دا و کاریگەری و سەنگی خۆی هەبوو .
خومەینی و دەست و پێوەندەکانی وەک دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران لەگەڵ یەکەم ڕۆژەکانی دەسەڵاتیاندا کە دیتیان کورد نەتەوەیەکی زیندوە و سوورە لە سەر مافە ڕەواکانی و بە ئاسانی بۆیان دەستەمۆ نابن و ئامادەیە هەموو جۆرە فیداکاریەکیشی لە پێناودا بکات . هەرچەن کورد ڕێگای ئاشتیانە و گفتوگۆیان هەڵبژاردبوو بەو هیوایەی هەنگاو بە هەنگاو لە ویستە ڕەواکەیان نزیک ببنەوە. کە هەموو ئەمانە ئەرکی هەر نەتەوەیەکە لە پێناو خۆپاراستن لە ژینوساید و خەبات بۆ رزگاری و سەربەخۆیی و سەروەری نەتەوەییدا. نەیانتوانی ئەو ڕق و کینەی بەرانبەر بە کورد بوویان بشارنەوە .
لە ٢٨ی گەلاوێژدا فەرمانی جیهادی دژ بە نەتەەوەی کورد دەرکرد ، بە کافر ناوزەدی کردین و خوێن وسەر وماڵی حەڵاڵ کردین . دەیان کارەساتی وەک بۆمبارانی شارەکان ئێعدامی بە کۆمەڵی لاوان ، کارەساتەکانی قاڕنا و قەڵاتان و کۆمەڵکوژیان وەسەر هێناین .

بە فەرمانی خومەینی ، کۆماری تازە پێگەیشتووی ئیسلامی بە هەموو هێزەوە هێرشی هێنا ، شارو کوندیان بۆمباران کردین ، هەر شارێک کە دەکەوتە دەستیان حاکمی شەرعی تێبەردەداین و تیمی تیربارانی لە باوەڕپێکراوانی ڕق لەدڵ ئامادە کربوو . دەستە دەستە کچان و کوڕان و تازە پێگەیشتوان و مێرمنداڵان کە هێشتا نەگەیشتبوونە تەمەنی پێگەیشتوویی لە دادگا چەند خولەکیەکانی دڕندەکانی وەک خەڵخاڵی کە دەسەڵاتی تەواوی لە لایەن خومەینیەوە پێدرابوو حوکمی سێدارەی بەسەردا دەسەپاندن و جێبەجێیان دەکردن . دەستیان لە بینگی ئەو ئازادیە چەند مانگیەی دوای شۆڕشەکە نا و خنکاندیان . بەشێک لەوانەی وا ئێستا باسی پێکەوژیان دەکەن و بەشێک لە لایەنە کوردستانیەکان پێشبڕکێی هاوپەیمانی دەکەن لەگەڵیان تا ئەوانیش نەکەوتبوونە بە غەزەبی خومەینی بەدڵ چەپڵەیان بۆ لێدەدا .
لەوکاتەشدا نەتەوەی کورد تاکە نەتەوە بوو کە هەر زوو لە کردەوەکانی کۆماری تێگەیشتبوو و بۆ بەرگری کردن لە خۆ و وەدەستخستنی مافەکانیان بەرنگاری هێرشە دڕندانەکانیان و تاوانە دژە مرۆڤیەکانیان بوونەوە .
٢٨ی گەلاوێژ بۆ ئێمەی کورد وەبیر هێنەرەوەی تاوانە دژە مرۆڤیەکانی کۆماری ئیسلامیە لەگەڵ ئەوەشدا وەبیرهێنەرەوەی بریاری مێژوویی نەتەوەی کوردە بۆ بەرەنگار بوونەوەی دوژمنان و داگیرکەران و خەبات و بەرگریی جوامێرانە لە خاک و .نەتەوەکەیان
ئێمەی کورد لە ئێران و ئێرانی بوون تەنیا ژینوساید،داگیرکردنی نیشتمان ، کۆمەڵکوژی و کوشت و بڕمان پێبڕاوە . با چیتر ڕۆڵەکانمان نەبنە قوربانی.
مێژوو ئەوەمان پێ دەڵێت سەربەخۆیی تەنیا ڕێگا چارەیە
بەتەمای دراوسێ بێت تریتت دایم ویشکە

سەرکەوێت خەبات لە پێناو ڕزگاری یەکجاری و سەربەخۆیی کوردستان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٠٢٢\٠٨\١٩

 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین