بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی، تاقانە کوری پێشەوا قازی محەمەد پەیام و بڵاوکراوەکان


زۆر بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز کاک عەلی قازی تاقانە کوڕی پێشەوای نەمرمان لە وڵاتی ئاڵمان پێگەیشت.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی گەورەی قازی و هەموو خەڵکی کوردستان دەکات.
بەداخەوە کاک عەلی لە دوای لە سێدارە درانی پێشەوا و تێکچوونی کۆماری کوردستان نەیتوانی لە خەباتی نەتەوایەتیی نەتەوەی کورد بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان ڕۆڵێکی ئەوتۆ بگێڕێت و تاڕادەیەکیش غەدری لێکرا. تەنها بۆ ماوەیەک نەبێت کە لەو ساڵانەی دوایی ژیانیدا لە لایەن پارتی ئازادی کوردستانەوە سەرۆکی فەخری پارتی ئازادی کوردستانی پێ سپێردرا. پیناسە و پێگەی کاک عەلی قازی لە ژیانیدا لە سەر کاراکتەری سیاسی خۆی بووە و لە باری سیاسیەوە گرێدراوی کەسایەتی و پێگەی پێشەوا نەبوو کە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ گەورەیی و مەزنی پێشەوای نەمر کە وا بڕوای بە کەسایەتی هەر مرۆڤێک وەک خۆی هەبووە. پێشەوا قەت هەوڵی نەداوە کە کور و نەوەکانی لە دوای ئەو ببنە خاوەن کورسی دەسەڵات و حوکمی وڵات هەر خۆیان بیکەن.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان جارێکی دیکەش بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی قازی بەتایبەت و خەڵکی کوردستان بە گشتی دەکات.

سەرکردایەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٠٢٢/٠٧/١٠
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین