پەیامی پرسە و هاوخەمی پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەبارەت بە کۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی پەیام و بڵاوکراوەکان

ڕاخوشانی ئەستێرەیەکی پرشنگداری ئاسمانی بەختی زمان و ئەدەبی کوردی، کتێب خۆشەویست و خۆشەویستی وشە وکتێب بۆ دڵی خاکی پیرۆزی نیشتمان. ئەو مرۆڤەی وا بەدڵ خزمەتکاری نەتەوە و نیشتمانەکەی بوو. لەوپەڕی سادەیی دا بە مەزنی و گەورەیی لە دڵی هەر نیشتمانپەروەرێکدا ژیا. خەڵک و خاک و وشە و کتێب تێکڕا گریا.
کۆچی مامۆستا «عەزیز گەردی» ئەدێب وەرگێڕی بەتوانای نەتەوەکەمان کە لە ماوەی ژیانیدا خاوەنی سەدان بەرهەمە خەسارەیکی گەورە لە بۆ ئەدەب و وێژەی کوردی.
بەم بۆنەوە پارتی سەربەخۆیی کوردستان هاوخەمی بنەماڵە و کەس وکار و هونەر و ئەدەب دۆستانە، سەرخۆشیان لی دەکەین و هیوای سەبووریان بۆ دەخوازین
ڕەوانی شاد
پارتی سەربەخویی کوردستان
کومسیۆنی راگەیاندن

 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین